Utku Şimşek, Yusuf Soykan Bal
06 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 06 ئاب 2026
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند: "لە ژێر ڕۆشنایی دیدگای تورکیای بێ تیرۆردا، دەرهێنانی تیرۆر لە ڕۆژەڤی وڵات بە تەواوی و بەشێوەیەکی هەمیشەیی، نەک تەنیا بۆ وڵاتەکەمان، بەڵکو هاوکار و بەشدارێکی گرنگ دەبێت لە ئاشتیی، ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەماندا".
دوای کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی وەزارەتەکە، ڕاگەیاندراوێک بۆ وەلامدانەوەی پرسیاری ڕۆژنامەنووسان بڵاوکردەوە.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوە کرد بە هەوڵی باڵای هێزە ئەمنییەکان و پشتیوانی گەل لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کە پێداگرانە بەڕێوەدەچێت، سەرکەوتنی گەورە بەدەستهاتووە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە گەورەترین پشک لەم سەرکەوتنە مێژووییەدا بەر شەهید، غازییەکان و خێزانەکانیان دەکەوێت کە باڵاترین نموونەی فیداکارییان لە پێناو نیشتماندا پێشکەش کردووە و، هاتووە:
"لە ژێر ڕۆشنایی دیدگای تورکیای بێ تیرۆردا، دەرهێنانی تیرۆر لە ڕۆژەڤی وڵات بە تەواوی و بەشێوەیەکی هەمیشەیی، نەک تەنیا بۆ وڵاتەکەمان، بەڵکو هاوکار و بەشدارێکی گرنگ دەبێت لە ئاشتیی، ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەماندا. لەم ڕووەوە تورکیای بێ تیرۆر دیدگایەکی ستراتیجییە کە ئاسایشی نیشتمانیی بەهێزتر دەکات و بەشداری لە سەقامگیریی ناوچەکەدا دەکات. سوپای تورکیامان لەم پرۆسەیەدا بەردەوام دەبێت لە جێبەجێ کردنی ئەو ئەرک و بەرپرسیارییەتییانەی دەکەونە ئەستۆی وەک چۆن تا ئەمڕۆ پێداگربوون و، درێژە دەدات بە گرتنەبەری سەرجەم ڕێوشوێنە پێویستەکان بۆ ئەوەی ئەو سەرکەوتنەی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا بەدەستهاتووە، بە ئاشتییەکی بەردەوام و کەشێکی ئارام بگاتە ئامانج".