Ahmet Dursun
06 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 06 ئاب 2026
سکرتێری یەکەمی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانیی و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران، بێھنام سەعیدی ئاماژەی بەوە کرد ڕێککەوتن لەگەڵ عومان بە واتای کردنەوەی گەرووی ھورموز نایەت، گەروەکە تا کۆتاییھاتنی ھەڕەشەکانی سەر ئێران بە داخراوی دەمێنێتەوە.
لە لێدوانێکیدا بۆ یانەی ڕۆژنامەنووسانی گەنجی تەلەڤيزیۆنی فهڕمی ئێران، سەعیدی ئاماژەی بەوە کرد ئەو دانوستانانەی لەگەڵ عومان ئەنجامدراون تەنیا پەیوەندیان بە دیاری کردنی شێوازی گەشت و ڕێڕەوی کەشتییەکان و هۆکارەکانی گواستنەوەی دەریاییەوە هەیە.
سەعیدی باسی لەوە کرد ڕێککەوتن لەگەڵ عومان بە واتای کردنەوەی گەرووی هورموز نایەت و، ڕایگەیاند: "گەرووی هورموز کاتێک دانوستانی لەسەر دەکرێت کە ئەمریکییەکان دەست لە هەڕەشەکردن لە دەریا و گەمارۆدانی هەڵبگرن و ناوچەکە جێبهێڵن و کۆتاییهاتنی جەنگ ڕابگەیەندرێت. لەبەرئەوە لەم قۆناغەدا هیچ هۆکارێک نییە بۆ کردنەوەی گەرووەکە".
گوتیشی: "دەبێت عومان ئەوە لەبەرچاو بگرێت کە ئێران ڕێگە نادات ئەمریکییەکان دەستوەردان لە گەرووی هورموز بکەن و لەوێ ئامادەییان هەبێت".