Dildar Baykan Atalay
06 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 06 ئاب 2026
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ باسی لەوە کرد هاتنی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ وڵاتەکەی ڕاگرتووە و، بەردەوام دەبن لە سنوورداشکردنەوەی ئەو کۆچبەرە بێناسنامانەی تاوان ئەنجام دەدەن.
لە چالاکییەکدا لە لاس ڤێگاس، ترەمپ باسی لە سیاسەتی کۆچبەرانی ئیدارەکەی کرد کە زۆرجار ڕەخنەی لێدەگیرێت.
سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ بە ئاماژەی بەوە کرد ماوەیەکی کورت دوای دەستبەکاربوونی، هاتنی کۆچبەرانی نایاسایی ڕاگرتووە و، گوتی: "لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا، ڕێگرییم کرد ملیۆنان ملیۆن مرۆڤ وڵاتەکەمان داگیر بکەن. بیری لێبکەنەوە، وڵاتەکەمان داگیر دەکرا. ٢٥ ملیۆن کەس لە سنووری باشوورمانەوە دەهاتنە ناو وڵاتەکەمان".
ترەمپ بانگەشەی ئەوەی کرد لە ١٥ مانگی ڕابردوودا یەک کۆچبەری نایاسایی نەهاتووەتە ناو وڵاتەکە و، ڕایگەیاند: "هەفتەی ڕابردوو بینیتان لە ئیسپانیا چی ڕوویدا، زیاتر لە ٦٠ هەزار کۆچبەر ڕوویان لە سنوورەکان کرد، شارۆچکەیەکیان داگیر کرد، هێرشیان کردە سەر هاووڵاتیانی بێتاوان و لە شەقامەکاندا دەستیان بە تاڵانکاری کرد. ئەمەش ئەو شتەیە کە کۆمۆنیستەکان بۆ ئەمریکایان دەوێت".