Fırat Taşdemir
06 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 06 ئاب 2026
سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (میت)، ئیبراهیم کاڵن لە ئەنقەرە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سووریا، ئەسعەد حەسەن شەیبانی کۆبووەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستکەوتووە، لە دیدارەکەدا پەیوەندیاکانی تورکیا-سووریا و بوارەکانی هەماهەنگیی هاوبەش، پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و سەقامگیریی هەرێمی، پێشهاتەکانی لوبنان و پەیوەندییەکانی سووریا-لوبنان تاوتوێ کران.
هاوكات لە دیدارەکەدا ڕەنگدانەوەی پێشنیاری یاسای بەهێزکردنی هاودەنگی نیشتمانیی و یەکگرتووی کۆمەڵایەتیی لەسەر سووریا گفتوگۆیان لەسەر کرا.
لە دیدارەکەدا تیشک خرایە سەر چۆنیەتی پێشوەچوونی پرۆسەی تێکەڵبوونی هەسەدە و بەهێزکردنی هەماهەنگیی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا، ئەوەیش خرایەڕوو کە هەنگاوی بنیاتنەر نراون بۆ بە سەرکەوتوویی کۆتاییهێنان بەو پرۆسەیەی لە سووریا بۆ تێکەڵکردنی هەسەدە بەڕێوەدەچێت.
هەروەها لە دیدارەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە حکوومەتی سووریا پێداگرانە بەردەوامە لە چالاکییەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش بۆ بەرقەرارکردنی سەقامگیریی.
لە لایەکی دیکەوە، ڕەنگدانەوەی سیاسیی و ئابوورییەکانی جەنگی ئەمریکا/ئیسرائیل-ئێران لەسەر ناوچەکە و، سزاکانی سەر سووریا و دوایین دۆخی وەبەرهێنانەکان لەو وڵاتە، تاوتوێ کران.