سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە دیمەشق لەگەڵ سەرکۆماری سووریا لە کۆبوونەوەدایە
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی، گەیشتە دیمەشقی پایتەختی سووریا و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشق بە پرۆتۆکۆلێکی فەرمی پێشوازی لێکرا. دواتر لە کۆشکی کۆماریی سووریا، سەرکۆماری سووریا ئەحمەد شەرع، پێشوازیی لێکرد و ئێستا لە کۆبوونەوەدان.