Firdevs Yüksel
13 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 14 حوزەیران 2023
ئیستانبوڵ - AA
رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپیک)، بڵاویکردەوە کە رێژەی خستنە بازاڕی نەوتی جیهانی لە مانگی ئایاردا بەراورد بە مانگی پێشتر رۆژانە نزیکەی یەک ملیۆن بەرمیل کەمی کردووە و دابەزیوە بۆ ١٠٠ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار بەرمیل.
بەپێی راپۆرتی مانگانەی ئۆپیک سەبارەت بە بازاڕی نەوت، بەرهەمی رۆژانەی نەوتی خاوی رێکخراوەکە لە مانگی ئایاردا بەراورد بە مانگی پێشتر ٤٦٤ هەزار بەرمیل کەمیکردووە و ٢٨ ملیۆن و ٦٠ هەزار بەرمیل بووە.
هاوکات بەشی ئۆپیک لە بەرهەمی نەوتی جیهاندا بە سەدا ٢٨ ٢٨ تۆمار کراوە.
لەو ماوەیەدا نێجیریا، ئێران و ئەنگۆلا لە ئۆپیکدا زۆرترین رێژەی بەرهەمی نەوتی خاویان زیادکردووە. سعوودیە، ئیمارات و کوێت زۆرترین پاشەکشەیان لە بەرهەمدا کردووە.
لە هەمان کاتدا وڵاتانی دەرەوەی ئۆپیک بەرهەمی رۆژانەی نەوتیان نزیکەی ٦٠٠ هەزار بەرمیل کەمی کردووە و گەیشتووەتە ٧٢ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار بەرمیل.
بەم شێوەیەش رێژەی خستنە بازاڕی نەوتی جیهانی لە مانگی ئایاردا بە بەراورد بە مانگی پێشتر رۆژانە نزیکەی یەک ملیۆن بەرمیل کەمی کردووە و دابەزیوە بۆ ١٠٠ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار بەرمیل. ئەمە لە کاتێکدا ساڵی رابردوو لە هەمان ماوەدا نزیکەی یەک ملیۆن و ٧٠٠ هەزار بەرمیل بووە.
هەر بەپێی راپۆرتەکە، پێشبینی دەکرێت لەمساڵدا داخوازی نەوت لە جیهاندا بە بەراورد بە ساڵی رابردوو رۆژانە دوو ملیۆن و ٣٥٠ هەزار بەرمیل بێت و بگاتە ١٠١ ملیۆن و ٩١٠ هەزار بەرمیل.