Yusuf Aydın Deniz,Hemın Othman Mohammed
25 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2019
ئیستانبوڵ - AA
بانكی ناوه‌ندیی توركیا، به دابه‌زاندنی ٤٢٥ خاڵ، رێژه‌ی سووی زیادكراو له ماوه‌ی یەک هه‌فته‌دا، له ٢٤ له‌سه‌ده‌وه بۆ ١٩،٧٥ له‌سه‌دا دابه‌زاند.
دامه‌زراوه‌ی سیاسه‌تی دراوی بانكی ناوه‌ندیی توركیا، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تیایدا رایگه‌یاند:
''باشبوونی رەوشی هەڵئاوسان بەردەوامە.
پێشبینیه نوێكراوهكان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه له كۆتایی ساڵه‌وه رێژه‌ی هه‌ڵئاوسان ره‌نگه بڕێك له‌خوار ئه‌و پێشبینیه‌وه بمێنێته‌وه كه له راپۆرتی هه‌ڵئاوسانی مانگی نیسان خرابووه‌ڕوو.
پێویسته هه‌ستیاری سیاسه‌تی دراو درێژه‌ی پێ بدرێت كه ئامانج لێی كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ڵئاوسانه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت مه‌یلی باشبوون له هاوسه‌نگیی كاروباری جاری به‌رده‌وام بێت''.