Rauf Maltaş,Mohammed Baqi Hussein,Hemın Othman Mohammed
26 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2017
ئورفا - AA
به‌نداوی ئه‌تاتورك له ناوچه‌ی باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵو بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی ئاودێریی ناوچه‌كه و له‌ماوه‌ی دوو ساڵدا رووبه‌ری ئه‌و كێڵگانه‌ی به‌ئاوی به‌نداوه‌كه ئاوده‌درێن، گه‌یشتووه‌ته 10 ملیۆن دۆنم و هه‌لیكاری بۆ زیاتر له دوو ملیۆن كه‌س ره‌خساندووه.
پارێزگاری ئورفا، عه‌بدوڵڵا ئه‌رین له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا بۆ ئانادۆڵو رایگه‌یاند، به‌نداوی ئه‌تاتورك كه گه‌وره‌ترین به‌نداوی توركیایه، به‌شێكی باشی پێویستیی ئاو و وزه‌ی كاره‌بای وڵاته‌كه‌ی ده‌سته‌به‌ركردووه.
ئه‌رین رایگه‌یاند، ئاوی به‌نداوه‌كه له رێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانه‌وه ده‌گه‌یه‌نرێته ده‌شته به‌پیته‌كانی ناوچه‌كه كه باشترین ناوچه‌ی به‌رهه‌مهێنی دانه‌وێڵه‌ی توركیایه.
ناوبراو راشیگه‌یاند كه جوتیارانی ناوچه‌كه له‌سایه‌ی ئاوی به‌نداوه‌كه‌دا بێ ئاوی ناچێژن و توانیویانه بڕ و جۆری به‌رهه‌مه‌كانیان فراوان بكه‌ن.
ئه‌رین باسی له‌وه كرد كه ده‌شتی مێزۆپۆتامیا به‌هۆی به‌نداوی ئه‌تاتوركه‌وه خاوه‌نی به پیتترین خاكی ناوچه‌كه‌یه و، گوتی: "به‌رهه‌مهێنانی وزه چه‌نده گرنگه، له‌وه‌یش گرنگتر ئاودانی كێڵگهكانه. ئاودان به ئاوی به‌نداوه‌كه له 1993ه‌وه درێژه‌ی هه‌یه. نزیكه‌ی 10 ملیۆن دۆنم زه‌وی له ناوچه‌كه هه‌یه كه ئاو ده‌درێت. به‌و وه‌به‌رهێنانه‌ی ئه‌نجام ده‌درێن ده‌توانین له‌سه‌دا 50ی ئاو بده‌ین. له ئورفا، ماردین و پارێزگاكانی دیكه‌ش پرۆژه‌مان هه‌ن كه هێشتا كاركردن تیایاندا به‌رده‌وامه. به ته‌واوبوونیان نزیكه‌ی 10 ملیۆن دۆنم زه‌وی ئاو ده‌درێن. به‌مه‌یش هه‌لی كار بۆ زیاتر له دوو ملیۆن كه‌س ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت. ده‌وڵه‌ت و حكوومه‌ت زۆر گرنگی به‌و پرۆژه‌یه ده‌ده‌ن".