Muhammet Ali Kemal
11 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2017
ئەنقەرە - AA
لە تورکیا پێنج ملیۆن و ١٥٠ هەزار سەر ئاژەڵ، کە یەک ملیۆن و ١٥٠ هەزاریان رەشە وڵاخ و ئاژەڵی گەورەن، دەکرێنە قوربانی.
بەپێی ئەو زانیارییانەی ئاژانسی ئانادۆڵو لە ئامارەکانی وەزارەتی خۆراک و کشتوکاڵ و ئاژەڵداریی دەستیکەوتوون، لە تورکیا ١١٧ بازاڕی مۆڵەتپێدراوی ئاژەڵان و ١٨ بۆرسای ئاژەڵ هەن، کە سەرجەمیان دەکاتە ١٣٥ خاڵی فرۆشتنی ئاژەڵان. لە ٥٩ پارێزگا بازاڕی ئاژەڵان و لە ١٥ پارێزگاشدا بۆرسای ئاژەڵان بوونیان هەیە.
لە ساڵی رابردوو ژمارەی رەشە وڵاخ و ئاژەڵی گەورە لە تورکیا ١٤ ملیۆن و ٢٢٢ هەزار و ٢٢٨ بوون و ژمارەی ئاژەڵی بچووک ٤١ ملیۆن و ٣٢٩ هەزار و ٢٣٢ ئاژەڵ بوون.
لە ساڵی رابردووەوە تا ئێستا، ٤ ملیۆن و ٢٨ هەزار و ٢٩٨ رەشە وڵاخ و ٤ ملیۆن و ١٨٩ سەر ئاژەڵی بچووک، تۆمارکراون.