Erhan Cihan Ünal
07 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 07 تەمووز 2022
ئەنقەرە - AA
ئەو هەناردەیەی تورکیا لە ماوەی مانگەکانی کانوونی دووەم-حوزەیرانی ئەمساڵدا بۆ وڵاتانی دراوسێی بولگاریا، جۆرجیا، عێراق، ئێران، سووریا و یۆنان ئەنجامیداوە بە بەراورد بە هەمان قۆناغی ساڵی رابردوو سەدا ٢٥،٤ زیادی کردووە و گەیشتووەتە ١١،٤ ملیار دۆلار.
بەپێی ئەو زانیارییەی ئاژانسی ئانادۆڵو لە وەزارەتی بازرگانیی و ئەنجوومەنی هەناردەکارانی تورکیاوە دەستی کەوتووە، هەناردەی تورکیا لە شەش مانگی یەکەمی ساڵدا بە بەراورد بە هەمان قۆناغی ساڵی رابردوو سەدا ٢٠ زیادی کردووە و گەیشتووەتە ١٢٦ ملیار دۆلار و ژمارەی پێوانەیی تۆمار کردووە لە هەناردە بۆ وڵاتانی دراوسێی.
تورکیا لە ماوەی مانگەکانی کانوونی دووەم-حوزەیرانی ئەمساڵدا بولگاریا، جۆرجیا، عێراق، ئێران، سووریا و یۆنان بەبڕی ١١ ملیار و ٤٤٨ ملیۆن و ٩٢٧ هەزار دۆلار هەناردەی ئەنجامداوە، ئەو بڕەش لە هەمان قۆناغی ساڵی رابردوو سەدا نۆ ملیار و ١٣١ ملیۆن و ٩٤٠ هەزار دۆلار بووە، بەوەیش رێژەی هەناردەکردن بۆ ئەو وڵاتانە لە شەش مانگی یەکەمی ساڵدا بە بەراورد بە هەمان قۆناغی ساڵی رابردوو سەدا ٢٥،٤ زیادی کردووە.
لەو ماوەیەدا زۆرترین هەناردە بە بەهای چوار ملیار دۆلار و ٨٣٧ ملیۆن و ٦٩٨ هەزار دۆلار بۆ عێراق ئەنجام دراوە.
بەهای ئەو هەناردەیەی تورکیا لە مانگەکانی کانوونی دووەم-حوزەیرانی ٢٠٢١ و ٢٠٢٢دا بۆ وڵاتانی دراوسێی ئەنجامداوە بەمشێوەیەیە:
| وڵات | ٢٠٢١ | ٢٠٢٢ |
| عێراق | 3.899.378 | 4.837.698 |
| بولگاریا | 1.628.956 | 2.265.144 |
| یۆنان | 1.265.223 | 1.558.737 |
| ئێران | 996.735 | 1.159.680 |
| جۆرجیا | 652.421 | 897.740 |
| سووریا | 689.227 | 729.928 |
| تێکڕا | 9.131.940 | 11.448.927 |