Sarmand Hameed
14 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2021
ههولێر - AA
دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق رایگەیاندووە کە لەمڕۆ چوارشەممەوە، جووڵەی بازرگانی لە شەش دەروازەی سنووریی دەستپێدەکاتەوە.
سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق، عومەر وائیلی بۆ ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق ئاشکرای کردووە کە ئەو بڕیارە دوای کۆبوونەوەیەک بە سەرۆکایەتی وەزیری گواستنەوە، ناسر حوسێن شبلی یەکلا کراوەتەوە.
عومەر وائیلی ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە ترانزێتی کاڵا لە ھەریەک لە دەروازەکانی زرباتییە، قائم، ترێبل، مونزرییە، سەفوان و عەرعەر لەگەڵ پێنج وڵات ئەنجامدەدرێن و ئاشکرایشی کردووە کە کاڵاکان بەنێو خاکی عێراقدا بۆ وڵاتانی دیکە دەگوازرێنەوە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق، عومەر وائیلی راشیگەیاندووە کە ئەو بڕیارە گرنگی خۆی دهبێت، چونکە داھاتی وڵات زیاد دەکات و وڵاتان سوود لە پێگەی عێراق وەردەگرن.