Ebru Şengül Cevrioğlu
30 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 30 ئادار 2022
ئیستانبوڵ - AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ١٠٩ دۆلار و ٤١ سه‌نت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت، بەرزبووەوە بۆ ١١٤ دۆلار و ٨٣ سەنت و رۆژەکەی بە ١٠٧ دۆلار و ٧١ سەنت تەواو کرد.
ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:٢٥ــەوە، بە بەراورد بە نرخی داخستنی لە دوێنێدا، بەڕێژەی ١،٦ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و بە ١٠٩ دۆلار و ٤١ سه‌نت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە ١٠٦ دۆلار و ٠٣ سەنت فرۆشرا.
زیادبوونی كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و سزایانه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و ئه‌مریكا به‌سه‌ر رووسیادا سهپاندوویانە و هه‌وڵدان بۆ رێگه‌گرتن له‌و رێگایانه‌ی له‌و كاریگه‌رییانه دهبوێردرێن، كاریگه‌ری هه‌بووه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت.
كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی ستۆكهكانی ئه‌مریكا له‌وه زیاتر كه چاوه‌ڕوان ده‌كرا كه هه‌فته‌ی رابردوو به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌فته‌ی پێشووتر، سێ ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی خاوی بازرگانی كه‌م كرده‌وه له كاتێكدا چاوه‌ڕوان ده‌كرا یه‌ك ملیۆن و ٥٥٨ به‌رمیل نه‌وت كه‌م بكرێته‌وه، كاریگه‌ری هه‌بوو بۆ به‌هێزبوونی داواكاری له‌سه‌ر نه‌وت و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت.
باس لەوەیش دەکرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ١٠٩ دۆلار و ٤٧ سەنت بۆ ١١٠ دۆلار و ٣٣ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ١٠٧ دۆلار و ٨٥ سەنت بۆ ١٠٧ دۆلار و ٠٩ سەنت بمێنێتەوە.