Ebru Şengül Cevrioğlu
08 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به ٤٢ دۆلار و ١٥ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت دابه‌زی بۆ ٤١ دۆلار و ٣٦ سه‌نت و به ٤١ دۆلار و ٩٩ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد. ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٠٤دا، به به‌راورد به كاتی داخستن به رێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٣٨ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و به ٤٢ دۆلار و ١٥ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
هاوکات یه‌ك به‌رمیل خاوی جۆری رۆژئاوای تێكساس به ٤٠ دۆلار و ٠٥ سه‌نت فرۆشرا.
نیگه‌رانییه‌كان له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌رده‌وامه له‌و كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌ی كردوویه‌تییه سه‌ر ئابووری جیهان و كه‌مبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی خاو.
ئاماژه به‌وه ده‌درێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٤٢ دۆلار و ١٨ سه‌نت بۆ ٤٢ دۆلار و ٢٩ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٤٢ دۆلار و ٠٧ سه‌نت بۆ ٤١ دۆلار و ٩٦ سه‌نت بمێنێته‌وه.