Ebru Şengül Cevrioğlu
29 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 29 ئادار 2021
ئیزمیر - AA
له یەکەم رۆژی کاری هەفتەدا، یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت لە بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به ٦٣ دۆلار و ٣٠ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوەدەکرێت.
رۆژی هەینی نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته، ٦٤ دۆلار و ٨٩ سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به ٦٤ دۆلار و ٥٧ سه‌نت ته‌واوكرد.
ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:١٩وە نرخەکەی به به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ١،٩٦ دابەزیوە و به ٦٣ دۆلار و ٣٠ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌دەکرێت.
لە هەمان کاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI) به ٥٩ دۆلار و ٧٣ سەنت فرۆشرا.
سەرکەوتنی کارەکانی خستنەوەسەرئاوی کەشتیە گیرخواردووەکەی نۆکەندی سویس کاریگەربوو لە راگرتنی دابەزینی نرخی نەوتدا.
لە ٢٤ی ئاداردا، کەشتییەکی بارهەڵگر بەهۆی گەردەلوولی خۆڵ و خراپی کەشوهەوا و و دابەزینی مەودای بینین لە نۆکەندی سویس کە یەکێکە لە گرنگترین کەناڵە ئاوییەکانی جیهان خۆی کێشا بە کەناری کەناڵەکەدا و گیریخوارد، بەهۆی گیرخواردنی کەشتیەکە کە ناوی "The Ever Given"ە نۆکەندەکە بە رووی هاتوچۆدا داخرا و کەشتیەکەی زۆر لە دەریادا بێ چارەمانەوە بۆ تێپەڕبوون بە نۆکەندەکەدا، بەو هۆیەشەوە گواستنەوەی نەوت و غازی شل راگیرا.
چاوەڕوانییەکان بۆ مانەوەی بڕی کەمکراوە لە بەرهەمهێنانی نەوت لە مانگی نیساندا، کە لەو کۆبوونەوەیەی ئۆپیک پڵاس لە یەکی نیساندا ئەنجامی دەدات بڕیاری لەسەر دەدرێت، دابەزینی نرخی نەوتی سنووردارکردووە.
لە لایەکی دیکەوە، بەهۆی نیگەرانییەکان لەبارەی مەترسی شەپۆلی نوێی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، لە زۆر وڵات‌دا بەتایبەتی لە وڵاتانی ئەورووپادا رێکاری نوێ گیراوەتەبەر، ئەو دۆخە کاریگەری نەرێنیی کردووەتە سەر چاوەڕوانییەکانی ئاساییکردنەوەی ئاستی داخوازی بازاڕ لەسەر نەوت کە ئەوەش کاریگەری هەیە لەسەر دابەزینی نرخەکەشی.
باس لەوەیش ده‌كرێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٦٣ دۆلار و ٣٥ سەنت بۆ ٦٣ دۆلار و ٥٨ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٦٢ دۆلار و ٩٥ سه‌نت بۆ ٦٢ دۆلار و ٧٨ سه‌نت بمێنێته‌وه.