Ebru Şengül Cevrioğlu
05 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 05 تەمووز 2022
ئەنقەرە - AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ١١٣ دۆلار و ٠١ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت، بەرزبووەوە بۆ ١١٤ دۆلار و ٧١ سەنت و رۆژەکەی بە ١١٣ دۆلار و ٥ سەنت تەواو کرد.
ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:٣١، بە بەراورد بە نرخی داخستنی لە دوێنێدا، بەڕێژەی لهسهدا ٠،٤٣ دابەزینی بهخۆیهوه بینی و بە ١١٣ دۆلار و ٠١ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە ١٠٩ دۆلار و ٦٦ سەنت فرۆشرا.
بەردەوامیی نیگەرانییەکان لە وەستاوی بازاڕ و نادیارییەکان سەبارەت بە هەڵئاوسانی ئابووری لە سەرتاسەری جیهان لە سەروویانەوە ئەمریکا، کاریگەری هەبووە بۆ دابەزینی نرخی نەوت.
هەروەها لە قۆناغێکدا کە نیگەرانییەکان بۆ کەمبوونەوەی خستنەڕوو لە ئارادایە، هاوکات مانگرتنی کرێکارانی ژمارەیەک لە کێڵگەکانی نەوت و غازی سروشتی لە نەرویج لە کارکردن مەترسی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت و غازی سروشتی لەو وڵاتە دروست کردووە، ئەمەیش بووەتە هۆی ئەوەی دابەزینی نرخی نەوت سنووردار بکات.
باس لەوەیش دەکرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ١١٤ دۆلار و ٤٤ سەنت بۆ ١١٥ دۆلار و ٣٧ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ١١٢ دۆلار و ٨٥ سەنت بۆ ١١٢ دۆلار و ١٩ سەنت بمێنێتەوە.