Sibel Morrow
27 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2021
ئیستانبوڵ - AA
لە بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به ٧١ دۆلار و ٢٨ سەنت مامه‌ڵه‌ی پێوە دەکرێت.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت دابه‌زی بۆ ٧٠ دۆلار و ٢٢ سەنت و رۆژه‌كه‌ی به ٧٠ دۆلار و ١٨ سه‌نت ته‌واوكرد.
ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ١٠:١٠ەوە، نرخەکەی به به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ بەڕێژهی له‌سه‌دا ١،٥٦ دابه‌زینی به خۆیه‌وه بینی و به ٧١ دۆلار و ٢٨ سەنت مامه‌ڵه‌ی پێوه دەکرێت.
لە هەمان کاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI) به ٦٨ دۆلار و ٦٤ سەنت فرۆشرا.
خێرا بڵاوبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە جۆری دەلتای ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەرزبوونەوەی نیگەرانییەکان لەبارەی خواست لەسەر نەوت بەردەوام کاریگەری لەسەر نرخەکەی دروست دەکەن.
ئاماژە بەوەیش دەدرێت کە رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٧١ دۆلار و ٥٠ سەنت بۆ ٧١ دۆلار و ٨٣ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٧٠ دۆلار و ٨٦ سه‌نت بۆ ٧٠ دۆلار و ٥٣ سەنت بمێنێتەوە.