Zeynep Beyza Kılıç
05 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 05 تەمووز 2023
ئەنقەرە - AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ٧٥ دۆلار و ٨١ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە ٧٦ دۆلار و ٢٩ سەنت و رۆژەکەی بە ٧٦ دۆلار و ٢٥ سهنت تەواو کرد. ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:٣٣، بەراورد بە نرخی داخستنی پێشوو، بەڕێژەی لەسهدا ٠،٥٨ دابەزینی بهخۆیهوه بینی و بە ٧٥ دۆلار و ٨١ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس بە ٧٠ دۆلار ٨٧ سەنت فرۆشرا.
بەرلە کۆبوونەوەکانی بانکە ناوەندییەکانی ئەمریکا و یەکێتیی ئەورووپا بەهۆی ناڕوونییەکانی بازاڕەوە، نرخی نەوتی برێنت دابەزینی بەخۆیەوە بینی و ئەگەر رێژەی سوو لە ئەمریکا و ئەورووپا بەردەوام بێت لە بەرزبوونەوە، نیگەرانییەکان سەبارەت بە هێواشبوونەوەی گەشەی ئابووریی جیهان بەردەوام فشار دەخاتەسەر نرخی نەوت.
بانکی ناوەندیی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی مانگی رابردوودا، رێژەی سووی بە جێگیری هێشتبووەوە، بەڵام بەهۆی زیادبوونی هەڵئاوسان ئەمساڵ ئاماژەی لانیکەم دوو بەرزکردنەوەی دیکەی رێژەی سوو دەکرێت.
لە لایەکی دیکەوە شارەزایان چاوەڕێی بڵاوبوونەوەی داتاکانی ئەنیستیتۆی نەوتی ئەمریکا سەبارەت بە یەدەگەکانی نەوتی خاو، دەکەن. یەدەگەکانی نەوتی خاوی ئەمریکا هەفتەی رابردوو، دوو ملیۆن و ٤٠٠ هەزار بەرمیل کەمی کرد. کەمبوونەوەی یەدەگەکان رەنگە ئاماژە بێت بۆ زیادبوونی خواست لە وڵاتەکەدا کە رەنگە ئەمەش ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەکان.
ئاماژە بەوەیش دەدرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٧٦ دۆلار و حەوت سەنت بۆ ٧٦ دۆلار و ١٧ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٧٥ دۆلار و ٧٥ سەنت بۆ ٧٥ دۆلار و ٦٩ سەنت بمێنێتەوە.