Firdevs Yüksel
22 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2021
ئیستانبول - AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ٧٨ دۆلار و ٧٦ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە ٨١ دۆلار و رۆژەکەی بە ٧٨ دۆلار و ٨٩ سەنت تەواوکرد.
ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:٤٣ەوە نرخەکەی بە بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ بەڕێژەی لەسەدا ٠،١٦ دابهزینی بهخۆیهوه بینی و بە ٧٨ دۆلار و ٧٦ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI) بە ٧٥ دۆلار و ٩٧ سەنت فرۆشرا.
باس لەوەیش دەکرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٧٨ دۆلار و ٨٩ سەنت بۆ ٨٠ دۆلار و ٢٤ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٧٧ دۆلار و ٧٢ سەنت بۆ ٧٦ دۆلار و ٤٦ سەنت بمێنێتەوە.