Firdevs Yüksel
06 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2023
ئیستانبوڵ-AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ٧٩ دۆلار و ٣٩ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت، بەرزبووەوە بۆ ٧٩ دۆلار و ٩٦ سەنت و رۆژەکەی بە ٧٨ دۆلار و ٦٩ سەنت تەواو کرد.
ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:٥٨ەوە، بەراورد بە نرخی داخستنی لە رۆژی پێشتردا، بەڕێژەی لهسهدا ٠،٨٩ بەرزبوونەوەی بهخۆیهوه بینی و بە ٧٩ دۆلار و ٣٩ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە ٧٤ دۆلار ٤٠ سەنت فرۆشرا.
زیادبوونی داواکارییەکان لە ئەمریکا و چین کە گەورەترین بەکارهێنەری نەوتی خاون لە جیهاندا، کاریگەری هەبوو لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.
ئەو پێشبینییانەی کە گوایە لەگەڵ هەڵگرتنی رێوشوێنەکانی دژ بە پەتای جۆری نوێی کۆرۆنا لە چین، چالاکییە ئابوورییەکان خێراتر دەبن کاریگەری ئەرێنی خستووەتە سەر دەرخستەی داواکارییەکان.
سەرەڕای زیادبوونی حاڵەتەکانی کۆرۆنا، چاوەڕوان دەکرێت حکوومەتی چین پاڵپشتی ئابووریی وڵاتەکەی بکات، هاوکات ئەو هەواڵەی کە حکوومەت هاوکاری بەشێک لە کۆمپانیاکانی بیناسازی دەکات، لە بازاڕەکاندا پێشوازی لێکرا و بووە کاریگەریی بەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هەبوو.
فەرمانگەی زانیارییەکانی وزەی ئەمریکا رایگەیاند، هەفتەی رابردوو یەک ملیۆن و ٧٠٠ هەزار بەرمیل یەدەگی نەوت زیادی کردووە، لە کاتێکدا چاوەڕوانییەکانی بازاڕ بە جۆرێک بوو کە نزیکەی سێ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار بەرمیل زیاد بکات.
ئاماژە بەوەیش دەکرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٧٩ دۆلار و ٤٨ سەنت بۆ ٧٩ دۆلار و ٨٩ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٧٩ دۆلار و حەوت سەنت بۆ ٧٨ دۆلار و ٦٦ سەنت بمێنێتەوە.