Firdevs Yüksel
17 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 18 کانوونی دووەم 2023
ئەنقەرە - AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ٨٤ دۆلار و ٨١ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت، بەرزبووەوە بۆ ٨٥ دۆلار و ٥٩ سەنت و رۆژەکەی بە ٨٤ دۆلار و ٤٦ سەنت تەواو کرد.
ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:٢٣، بەراورد بە نرخی داخستنی پێشوو، بەڕێژەی لەسهدا ٠،٤١ بەرزبوونەوەی بهخۆیهوه بینی و ٨٤ دۆلار و ٨١ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە ٧٩ دۆلار ٧١ سەنت فرۆشرا.
ناڕوونییەکان لەبارەی ئابووریی جیهان و دەرخستەی داواکاریی، رۆڵی هەیە لە هەڵکشان و داکشانی نرخی نەوت.
بەپێی ئەو داتایانەی کە ئەمڕۆ بڵاو کراونەتەوە، ئابووریی چین لە ٢٠٢٢دا لەسەدا سێ گەشەی کردووە، بەم جۆرە بەرهەمی گشتیی ناوخۆی ساڵانەی چین جگە لە ٢٠٢٠ کە هۆکارەکەی بۆ کاریگەرییە سەرەتایییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ دەگەڕایەوە لە میانی ٤٦ ساڵی رابردوودا لە ٢٠٢٢ بە کەمترین رێژە زیادی کردووە.
گەشەی ئابووری چین لە خوار ئاستی چاوەڕوانییەکانی حکوومەتی چین بوو کە مەزەندەی کردبوو لە ٢٠٢٢دا، ئابوورییەکەی لەسەدا ٥،٥ گەشە بکات.
سەرنجی بازاڕ لەسەر راپۆرتی مانگانەی رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوتە کە بڕیارە ئەمڕۆ بڵاو بکرێتەوە.
وەبەرهێنەران بە گرنگی دەزانن کە لە دوای دوا پێشهاتە ئابوورییەکانی جیهان چاوەڕوانییەکانی رێکخراوەکە چۆ چۆنی دەبێت سەبارەت بە داواکاری لەسەر نەوت.
سبەیش ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی، داتاکانی پەیوەندیدار بە بازاڕی نەوت بڵاو دەکاتەوە.
ئاماژە بەوەیش دەدرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٨٤ دۆلار و ٩٥ سەنت بۆ ٨٥ دۆلار و ٧٣ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٨٤ دۆلار و ١٧ سەنت بۆ ٨٣ دۆلار و ٣٩ سەنت بمێنێتەوە.