Firdevs Yüksel
06 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 07 ئادار 2023
ئەنقەرە - AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ٨٥ دۆلار و ٢٢ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
رۆژی هەینی نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە ٨٦ دۆلار و رۆژەکەی بە ٨٥ دۆلار و ٨٣ سهنت تەواو کرد. ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:٢٠، بەراورد بە نرخی داخستنی پێشوو، بەڕێژەی لەسهدا ٠،٧١ دابەزینی بهخۆیهوه بینی و بە ٨٥ دۆلار و ٢٢ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە ٧٩ دۆلار ١٢ سەنت فرۆشرا.
ناڕوونییەکان لەبارەی ئەگەری خواست لەسەر نەوت لەلایەن ئەمریکا و چین کە گەورەترین بەکاربەری نەوتن لە جیهاندا، رۆڵی هەبووە لە دابەزینی نرخی نەوت.
دیاریکردنی ئامانجێکی کەمتری گەشەی ئابووریی لەلایەن چین کە دووەم گەورەترین بەکاربەری نەوتە لە جیهان لە دوای ئەمریکا، بووەتە هۆی نیگەرانی لەبارەی ئەگەری زیادنەبوونی خواست لەسەر نەوت لەو وڵاتە.
ئاماژە بەوەیش دەدرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٨٥ دۆلار و ٣٦ سەنت بۆ ٨٥ دۆلار و ٦٦ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٨٥ دۆلار و ٠٦ سەنت بۆ ٨٤ دۆلار و ٧٦ سەنت بمێنێتەوە.