Zeynep Beyza Kılıç
17 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 17 ئاب 2022
ئەنقەرە - AA
لە بازاڕەکانی جیهاندا، نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت بە ٩٣ دۆلار و ٢٧ سەنتە.
دوێنێ نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت بۆ ٩٥ دۆلار و ٩٥ سەنت بەرز بووەوە و رۆژەکەی بە ٩٢ دۆلار و ٣٤ سەنت تەواو کرد.
ئەمڕۆ لە کاتژمێر ٠٩:٣٨ەوە، نرخەکەی بەڕێژەی سەدا ١،٠١ بەرزبووەتەوە و بەرمیلێک خاوی برێنت بە ٩٣ دۆلار و ٢٧ سەنت فرۆشرا.
لە هەمان کاتدا بەرمیلێک خاوی رۆژئاوای تێکساس بە ٨٧ دۆلار و ٤٧ سەنت مامەڵەی پێوە کرا.
زیاد دابەزینی نەوت و بەنزین کە کۆگاکانی یەدەگ لە ئەمریکا، کاریگەر بوو لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکاندا.
پەیمانگەی نەوتی ئەمریکا ئاشکرای کرد، یەدەگی نەوتی خاوی بازرگانیی لەو وڵاتەدا لە ھەفتەی رابردوودا بەراورد بە هەفتەیەک پێشتر، نزیکەی ٤٤٨ ھەزار بەرمیل کەمی کردووە، ئەوە لە کاتێکدا چاوەڕوانی بازار بە ئاڕاستەی کەمکردنی ١١٧ هەزار بەرمیل بوو.
شارەزایان لەو باوەڕەدان کە کەمبوونەوەی بەنزین لە کۆگاکانی ئەمریکا دوو جار لەسەر یەک، پشتیوانی لە بەرزبوونەوەی خواست لەسەر نەوت دەکات.
فەرمانگەی زانیاری وزەی ئەمریکا، ئەمڕۆ زانیارییەکانی یەدەگی نەوت رادەگەیەنێت.
لەلایەکی دیکەوە، وەبەرهێنان چاودێری ئەو گفتوگۆیانە دەکەن کە دەکرێن بۆ سەرلەنوێ کاراکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران، شارەزایان پێشبینی ئەوە دەکەن کە ئەگەر داواکاری یەکێتیی ئەورووپا پەسەند بکرێت بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر هەناردەکردنی نەوتی ئێران، ئەوا نەوتی زیاتر دەخرێتە بازاڕەوە.
باس لەوەیش دەکرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە، خاوی برێنت لەنێوان ٩٣ دۆلار و دوو سەنت بۆ ٩٢ دۆلار و ٣٤ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٩٣ دۆلار و ٩٣ سەنت بۆ ٩٤ دۆلار و ٣٨ سەنت بمێنێتەوە.