Ebru Şengül Cevrioğlu
19 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 21 ئاب 2022
ئەنقەرە- AA
لە بازاڕەکانی جیھاندا، نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت بە ٩٦ دۆلار و ٢ سەنتە.
دوێنێ نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت بۆ ٩٧ دۆلار و ٤٢ سەنت بەرزبووەوە و رۆژەکەی بە ٩٦ دۆلار و ٥٩ سەنت تەواو کرد.
ئەمڕۆ لە کاتژمێر ٠٩:٣٠ەوە، نرخەکان بەڕێژەی لە سەدا ٠،٦ دابەزینیان بەخۆوەبینی و بەرمیلێک خاوی برێنت بە ٩٦ دۆلار و ٢ سەنت فرۆشرا.
لە ھەمان کاتدا بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە ٨٩ دۆلار و ٨٨ سەنت مامەڵەی پێوە کرا.
کەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوت بەھۆی نیگەرانییەکان لە خاوبوونەوەی ئابووری جیھان، کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخەکان ھەبوو.
پلانی زیادکردنی بەرھەمھێنانی گرووپی ئۆپیک پڵەس و ئۆپیک، کاریگەری کردە سەر نرخەکان. لە کۆبوونەوەی سێی ئابدا، ئەو گرووپە بڕیاریدا لە مانگی ئەیلوولدا بەرھەمھێنانی نەوت بەڕێژەی ١٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیاد بکات.
جگە لەوەش ھەناردەکردنی نەوتی خاوی ئەمریکی و دەستپێکردنەوەی بەرھەمھێنان لە لیبیا و بەردەوامی ھەناردەکردن لە رووسیا و ئێرانەوە، نیگەرانییەکانی دابینکردنی نەوتی جیھانی کەمدەکاتەوە و کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخەکان دەبێت.
کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی لیبیا رایگەیاند، بەرھەمھێنانی نەوت لەو وڵاتە رۆژانە یەک ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار بەرمیل تێپەڕاندووە، ئێرانیش رایگەیاند کە دانوستانەکانی ئەتۆمی کۆتایی پێھاتووە و پرۆسەی رێککەوتنەکە دەستیپێکردووە.
لە لایەکی دیکەوە کەمبوونەوەی زیاتر لە چاوەڕوانکراوی پشکەکانی نەوتی ئەمریکا لە ھەفتەی رابردوودا، دابەزینی نرخەکان سنووردار دەکات.
باس لەوەیش دەکرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە، خاوی برێنت لەنێوان ٩٦ دۆلار و ٣٠ سەنت بۆ ٩٦ دۆلار و ٤٥ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٩٥ دۆلار و ٩٤ سەنت بۆ ٩٥ دۆلار و ٧٣ سەنت بمێنێتەوە.