Mohammad Kara Maryam
07 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2022
بورسا ــ AA
داھاتی تورکیا لە ھەناردەکردنی ئۆتۆمبێل لە مانگی تشرینی یەکەمدا، گەیشتووەتە دوو ملیار و ٦٥٠ ملیۆن دۆلار.
یەکێتیی ھەناردەکارانی پیشەسازی ئۆتۆمبێل لە تورکیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھەناردەکردنی ئۆتۆمبێل لە مانگی تشرینی یەکەمدا بە بەراورد بە ھەمان مانگی ساڵی رابردوو بەڕێژەی ١،٨ لەسەدا زیادی کردووە.
راشیگەیاندووە کە رێژەی ھەناردەکردنی ئۆتۆمبێل لە مانگی رابردوودا لە کۆی گشتیی ھەناردەکردنی وڵات بۆ ١٢،٤ لەسەدا بەرزبووەتەوە.
داھاتی تورکیا لە ھەناردەکردنی ئۆتۆمبێل لە میانی ١٠ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، گەیشتووەتە ٢٥ ملیار دۆلار، ئەمەیش بە بەراورد بە ھەمان ماوەی ساڵی ٢٠٢١ بەڕێژەی پێنج لەسەدا گەشەی کردووە.