Hakan Burak Altunöz,Muhittin Sandıkçı
29 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2018
ریزه - AA
له پارێزگای ریزه باکووری توركیا، كاته‌كانی به‌یانی زوو، جووتیاران روویان له باخچه‌كانی چای كرد و به مهقهستهكانی ده‌ستیانه‌وه، ده‌ستیان به كۆكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م به‌رهه‌می وه‌رزی نوێ ساڵ كرد.
له وه‌رزی كۆكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مدا له پاڵ خه‌ڵكی پارێزگاكه، كرێكاران له پارێزگاكانی ده‌ورووبه‌ر و جۆرجیاوه روویان له پارێزگاكه كردووه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی چای ته‌ڕ كه پاش كۆكردنه‌وه‌ی ره‌وانه‌ی ÇAYKUR یان كارگه‌كانی چای ده‌كرێت كه له كه‌رتی تایبه‌تدا كارده‌كه‌ن.
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ÇAYKUR، یوسف زیا ئالیم به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه له مانگی ره‌مه‌زاندا دووچاری هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌بوونه‌ته‌وه له كۆكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می چادا و له رۆژانی رابردوودا رۆژانه دووهه‌زارو 500 تۆن چای ته‌ڕیان كۆكردووه‌ته‌وه.
نوسره‌ت چهپنیئۆغڵو كه له گوندی بیوككۆی سه‌ربه شارۆچكه‌ی چایهلی له كێڵگه‌كه‌یدا كه 40 دۆنمه له‌گه‌ڵ كرێكاراندا سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می چایه، باسی له‌وه كرد كه له یه‌كه‌م رۆژدا به‌رهه‌می خوازراویان به‌ده‌ستهێناوه.