Zana Natık Kerem
01 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 01 ئەیلوول 2021
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند لە مانگی ئابی رابردوودا، ٩٤ ملیۆن و ٦٠٠ ھەزار و ٢٣٩ بەرمیل نەوت ھەناردەکراوە کە کۆی داھاتەکەی گەیشتووەتە، شەش ملیار و ٥٣٣ ملیۆن و ١٤٢ ھەزار دۆلار.
وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا پشت بەستن بە ئاماری کۆتایی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (SOMO)، بڕ و داھاتی فرۆشی نەوتی بۆ مانگی ئابی رابردوو، بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە، کۆی نەوتی ھەناردەکراو لە مانگی ئابی رابردوودا، ٩٤ ملیۆن و ٦٠٠ ھەزار و ٢٣٩ بەرمیل نەوت ھەناردەکراوە کە کۆی داھاتەکەی گەیشتووەتە، شەش ملیار و ٥٣٣ ملیۆن و ١٤٢ھەزار دۆلار.
باس لەوەشکراوە کە لە مانگی ئابی رابردوودا، بڕی نەوتی ھەناردەکراو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، ٩١ ملیۆن و ٦٥٥ ھەزار و ٨٣٠ بەرمیل بووە و بڕی نەوتی ھەناردەکراو لە کەرکووک لەڕێگەی بەندەری جەیھانی تورکیاوە، گەیشتووەتە سێ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار و ٣٠٩ بەرمیل.
بە پێی راگەیەندراوەکە، لە مانگی ئابی رابردوودا، رۆژانە تێکڕا سێ ملیۆن و ٥٤ ھەزار بەرمیل ھەناردەکراوە.
راگەیەندراوەکە ھەروەھا ئاماژەی بەوەداوە کە لە مانگی ئابی رابردوودا، یەک بەرمیل نەوت تێکڕا بە ٦٩ دۆلار فرۆشراوە.