Mohammed Baqi Hussein
28 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2016
ئیستانبوڵ
فڕۆكه‌خانه‌ی سێیه‌می ئیستانبوڵ كه به ته‌واوبوونی پاركی ئوتۆمبێل، میوانخانه، بازاڕی هاوچه‌رخ و خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ده‌بێته شارێكی جوان، تا ئێستا بڕی ملیارێك و 800 ملیۆن یۆرۆی تێدا خه‌رج كراوه.
فڕۆكه‌خانه‌ی نوێی ئیستانبوڵ كه دوای ته‌واوبوونی توانای به‌ڕێكردنی 90 ملیۆن گه‌شتیاری ده‌بێت له ساڵێكدا و تا ئێستا سه‌دا 25ی ته‌واو كراوه.
پڕۆژه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه كه به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌كانی جیهان داده‌نرێت، له ئێستادا 15 هه‌زار و 153 كه‌س تێیدا كار ده‌كه‌ن. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له جه‌نجاڵترین قۆناغه‌كانی پڕۆژه‌كه‌دا، ژماره‌ی كرێكار و كارمه‌ندانی بگاته 30 هه‌زار كه‌س.
له پڕۆژه‌كه‌دا زیاتر له سێ هه‌زار ئامێر كار ده‌كه‌ن و به‌هۆی ره‌وینه‌وه‌ی سه‌رمای زستانه‌وه، له ئێستادا به‌خێراییه‌كی به‌رچاو كاری تێدا ده‌كرێت.
بڕیاره به‌رله كۆتاییهاتنی 2016 تێرمیناڵی سه‌ره‌كیی فڕۆكه‌خانه‌كه ته‌واو بكرێت كه رووبه‌ره‌كه‌ی ملیۆنێك و 300 هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه‌یه.
دوای ته‌واوبوونی فڕۆكه‌خانه‌ی سێیه‌می ئیستانبوڵ، رۆژانه 15 هه‌زار فڕین و نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت و ساڵانه خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش 200 ملیۆن گه‌شتیار ده‌كات.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌لیكار بۆ سه‌دان هه‌زار كه‌س ده‌ڕه‌خسێنێت.