سلێمانی
یه‌كێتی هاورده و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كۆمپانیان و به‌رهه‌مه توركییه‌كان بازاڕی هه‌رێمی كوردستانییان كۆنترۆڵ كردووه‌و به‌هۆی به‌رزی كوالێتی به‌رهه‌مه توركییهكانیشهوه هه‌وڵی گرێبه‌ستی زیاتر‌و هاوورده كردنی زیاتری به‌رهه‌م و كاڵا توركییه‌كان ده‌ده‌ن.
عه‌تا محه‌مه‌د جێگری سه‌رۆكی ڕێكخراوی یه‌كێتی هاورده و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه به‌ئاژانسی (ئه‌نادۆڵ)ی گوت، كۆمپانیا‌و كاڵا توركییه‌كان ڕۆڵێكی گه‌وره‌یان له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌و وه‌ك ڕێكخراوه‌كه‌و بازرگانانیش زۆر لهبهههم و كاڵا توركییه‌كان ڕازین و به‌هۆی به‌رزی كوالێتییانهوه هه‌وڵ ده‌ده‌ن گرێبه‌ستی زیاتر له‌گه‌ڵ كۆمپانیا توركییه‌كان ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌وه‌شی گوت، ئاستی هاووردهكردن و ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌ماوه‌ی ساڵی ڕابردودا له‌گه‌ڵ توركیا گه‌یشتۆته 16 ملیار دۆلار كه‌له 70% بۆ هه‌رێمی كوردستان و 30% بۆ ناوچه‌كانی تری عێراق بووه، له‌كاتێكدا له‌گه‌ڵ ئێران 4 ملیار‌و له‌گه‌ڵ چینیش نزیكه‌ی 3 ملیار دۆلار بووه، له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵیشدا ئاستی ئاڵۆگۆڕه بازرگانییه‌كان زیاتر بووه.
له‌باره‌ی ژماره‌ی كۆمپانیا بیانییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان، جێگره‌كه‌ی سه‌رۆكی ڕێكخراوی یه‌كێتی هاورده و ناردنكاران گوتی"زیاتر له 2 هه‌زار كۆمپانیای بیانی له‌هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن و زۆرینه‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه توركین و ژماره‌یان ده‌گاته هه‌زارو 200 كۆمپانیا كهلهبواره جۆراو جۆره‌كاندا كار ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، زۆرینه‌ی پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی ئێستای ناوخۆی هه‌رێم له (خوارده‌مه‌نی و به‌روبومه كشتوكاڵییه‌كان و به‌رهه‌مه گازییه‌كان و كه‌ره‌سته‌ی كاره‌بایی و بیناسازی و ...هتد) له‌ده‌ره‌وه هاوورده ده‌كرێن، له‌به‌رامبه‌ردا هه‌رێم هیچ هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ناكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌رقاڵی بانگهێشت كردنی كۆمپانیا توركی و ئێرانی و بیانییه‌كانن بۆ ئه‌نجامدانی كاری وه‌به‌رهێنان له‌ناوخۆی هه‌رێم و دواتر ڕه‌وانه‌كردنی بۆ بازاڕه‌كانی ده‌ره‌وه.