Merve Özlem Çakır
25 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 26 ئەیلوول 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
له‌سه‌ر راسپارده‌ی وه‌زیری بازرگانیی توركیا، مه‌همه‌ت مووش به‌مه‌به‌ستی زانینی ئه‌وه‌ی كه داخۆ به‌های به‌رهه‌م و كه‌لوپه‌ل له پێنج زنجیره ماركێت زۆر زیاد كراوه ژماره‌یه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری بازرگانی ئه‌ركدار كران.
وه‌زاره‌تی بازرگانیی توركیا رایگه‌یاند كه له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا سكاڵای زۆر له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه تۆمار كراوه له‌وه‌ی كه نرخی خۆراكه سه‌ره‌كییه‌كان و پێداویستییه‌كان زۆر گران بووه، له‌و میانه‌یه‌دا به‌مه‌به‌ستی زانینی ئه‌وه‌ی كه داخۆ به‌های به‌رهه‌م و كه‌لوپه‌ل له پێنج زنجیره ماركێت زۆر زیاد كراوه ژماره‌یه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری بازرگانی ئه‌ركدار كراون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه وه‌ك وه‌زاره‌ت رێگه ناده‌ن مافی به‌كارهێنه‌ران بخورێت و به پێچه‌وانه‌ی بازاڕی ئازاد هه‌ڵسوكه‌وت بكرێت.
