Heman Hussein Yaseen
06 مای,س 2025•نوێکردنەوە: 08 مای,س 2025
هەولێر - AA
سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان-عێراق، مەسرور بارزانی لە ڕێوڕەسمێکدا سێھەمین پێشانگای گەشتیاریی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کردەوە.
پێشانگاکە لە ھۆڵی پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر بەڕێوەدەچێت و تا ڕۆژی ھەشتی مانگ بەردەوام دەبێت و تێیدا چەندین گرووپ و کۆمەڵەی گەشتیاری لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەشدار دەبن.
سەرۆکوەزیرانی هەرێم لەمیانی کردنەوەی پێشانگاکە، سەردانی بەشە جیاوازەکانی پێشانگای کرد و گرووپ و کۆمپانیا بەشداربووەکانی بەسەرکردەوە.