Ebru Şengül Cevrioğlu
10 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2023
ئەنقەرە - AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ٧٦ دۆلار و ٦٩ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە ٧٧ دۆلار و ٥٠ سەنت و رۆژەکەی بە ٧٧ دۆلار و ٤٤ سهنت تەواو کرد. ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:٣١، بەراورد بە نرخی داخستنی پێشوو، بەڕێژەی لەسهدا ٠،٩٦ دابەزینی بهخۆیهوه بینی و ٧٦ دۆلار و ٦٩ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە ٧٢ دۆلار ٩٧ سەنت فرۆشرا.
پێشبینی ئەگەری زیادکردنی یەدەگەکانی نەوتی خاو لەلایەن ئەمریکا کە گەورەترین بەکاربەری نەوتە لە جیهاندا، کاریگەری هەبوو لەسەر دابەزینی نرخی نەوت.
ئەنیستیتۆی نەوتی ئەمریکا، مەزەندەی ئەوەی کرد کە یەدەگەکانی نەوتی خاوی ئەمریکا هەفتەی رابردوو بە بەراورد لەگەڵ هەفتەی پێشووتردا، نزیکەی سێ ملیۆن و ٦١٨ هەزار بەرمیل زیاد بکات. لە کاتێکدا چاوەڕوانییەکانی بازاڕ بە جۆرێک بوو یەدەگەکانی نەوتی خاوی ئەمریکا یەک ملیۆن و ٦٠٠ هەزار بەرمیل کەم بکات.
چاوەڕوانی زیادبوونی یەدەگەکانی نەوتی خاو لەو وڵاتە، بە بوونە هۆی ئەوەی داواکاری لەسەر نەوت کەم دەبێتەوە، رۆڵی هەبوو لە گوشار خستنە سەر نرخی نەوت. لای خۆیشیەوە فەرمانگەی زانیارییەکانی نەوتی ئەمریکا ئەمڕۆ داتاکانی پەیوەندیدار بە یەدەگەکانی نەوت بڵاو دەکاتەوە.
ئاماژە بەوەیش دەدرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٧٨ دۆلار و ٢٧ سەنت بۆ ٧٩ دۆلار و ١٠ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٧٥ دۆلار و ٨٤ سەنت بۆ ٧٤ دۆلار و ٢٤ سەنت بمێنێتەوە.