Firdevs Yüksel
22 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 23 شوبات 2022
ئیستانبوڵ - AA
لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت گەیشتە ٩٤ دۆلار و ٧٥ سەنت.
دوێنێ نرخی خاوی برێنت تا ٩٧ دۆلار و ٤٠ سەنت، بەرزبووەوە و رۆژەکەی بە ٩٢ دۆلار و ٩٩ سەنت تەواو کرد.
کاتژمێر ٠٩:٢٦ی بەیانی ئەمڕۆ، نرخەکان بەڕێژەی سەدا ١،٨٩ هەڵکشانیان بەخۆوەبینی و بەرمیلێک نەوت بە ٩٤ دۆلار و ٧٥ سەنت مامەڵەی پێوە کرا.
لە هەمان کاتدا بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە ٩٣ دۆلار و ٣٨ سەنت فرۆشرا.
زیادبوونی گرژییەکانی نێوان رووسیا و ئۆکراینا کاریگەرییان لەسەر بەرزبوونەوەی نرخەکان هەیە.
وڵاتانی رۆژئاوا، ئیدانەی بڕیارەکەی رووسیا بۆ راگەیاندنی سەربەخۆیی هەرێمەکانی دۆنێتسک و لوهانسک دەکەن.
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانیش کە شەوی رابردوو لەسەر پرسی رووسیا-ئۆکراینا کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجام دا، ئەوەی راگەیاند کە گرژییەکانی نێوان رووسیا و ئۆکراینا گەیشتوونەتە ئاستێکی زۆر مەترسیدار و پێویستە بە هەر شێوەیەک بووە رێگری لە پێکدادانی گەورەتر بکرێت.
لە دوای بڕیارەکەی رووسیاش بەهۆی زیادبوونی مەترسییە جیۆپۆلەتیکییەکانەوە، نرخی نەوت بەخێرایی بەرزبووەوە لە ئەگەری زیادبوونی گرژییەکانیشدا ئەگەری هەیە هەناردەکردنی نەوت و غازی سروشتی رووسیا سنووردار بکرێت و ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی خستنەبازاڕی سووتەمەنی.