Firdevs Yüksel
09 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2020
ئیستانبوڵ - AA
لە یەکەم رۆژی کاردا، یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه‌کانی جیهاندا، به ٤٠ دۆلار و ٣٨ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوەدەکرێت.
رۆژی هەینی، نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته ٤٠ دۆلار و ٨٢ سه‌نت و، رۆژه‌كه‌ی به ٣٩ دۆلار و ٤٥ سه‌نت ته‌واو كرد.
ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ١٠:٠٠وە نرخەکەی به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٢،٣٦ بەرزبووەتەوە و به ٤٠ دۆلار و ٣٨ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه دەکرێت.
لە هەمان کاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس WTI به ٣٨ دۆلار و پێنج سه‌نت فرۆشرا.
دوای سەرکەوتنی جۆ بایدن لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکادا کە بازاڕ تیشکی خستبووەسەر، نادیاری لەبارەی هەڵبژاردنەکە نەما، ئەوەیش کاریگەری هەبوو لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.
لە لایەکی دیکەوە، بە هۆی هەڵکشانی حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە سەرانسەری جیهاندا لە ئەورووپا و توندکردنەوەی رێکارەکان، کاریگەری کردووەتە لەسەر لاواز مانەوەی خواستی نەوت لە بازاڕەکاندا و دروستبوونی کاریگەری لەسەر نرخەکەی.
هەروەها دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەکانی لیبیا نیگەرانیی لەبارەی زیادە خستنە بازاڕەوە دروستکردووە، ئەوەیش پشتیوانی لە دابەزینی نرخی نەوت دەکەن.
دەزگای نەوتی نیشتمانی لیبیا، رۆژی شەممە لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوە کرد کە تێکڕای بەرهەمی رۆژانەی نەوت لە وڵاتەکەیدا یەک ملیۆن بەرمیلی تێپەڕاندووە.
هاوکات ژماره‌ی سه‌كۆكانی هه‌ڵكه‌ندنی بیره نه‌وت له ئه‌مریكا لە هەفتەی رابردوودا به‌راورد به هه‌فته‌ی پێشتر پێنج سەکۆ زیادی كردووه.
ئەو زیادبوونە بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە ئەمریکا بەرزدەکاتەوە، کە ئەوەیش دەبێتە هۆی زیادبوونی خستنەبازاڕی نەوتەوە.
باس لەوە دەکرێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٤٠ دۆلار و ٤٨ سه‌نت بۆ ٤٠ دۆلار و ٥٧ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و، نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٤٠ دۆلار و ٣٦ سه‌نت بۆ ٤٠ دۆلار بمێنێته‌وه.