Mesut Varol
15 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 15 ئادار 2022
وان - AA
گەشتیارانی ئێرانی کە بە مەبەستی یادکردنەوەی جەژنی نەورۆز روو لە تورکیا دەکەن لە دەروازەی سنووریی کاپیکۆی بە گوڵی سوور پێشوازییان لێ کرا.
ژمارەیەکی ئێجگار زۆر لە گەشتیارانی ئێرانی بە مەبەستی بەسەربردنی پشووی بەهار، بە رێگەی دەروازەی سنووری کاپیکۆی کە دەکەوێتە قەزای سەرا روویان لە پارێزگای وان کرد.
ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبردنی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی و نوێنەرانی رێکخراوی هوتێلەوانانی پارێزگاکە بە گۆڵە مێخەک پێشوازییان لە گەشتیاران کرد.

جێگری بەڕێوەبەری ژووری بازرگانی و پیشەسازیی وان، فەوزی چەلیکتاش لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەوان گوتی: "بۆ پشووی بەهاری ئەمساڵ گەشتیارێکی زۆر روو لە پارێزگاکەمان دەکەن".
فەوزی چەلیکتاش ئەوەی خستەڕوو کە ئامادەکاری تەواو ئەنجامدراوە و گوتی: "لە پێناو پێشوازیکردن لە میوانەکانمان بە باشترین شێوە، هەرچییەکی لەدەستمان بێت درێغی ناکەین. هاتنی گەشتیار بۆ شارەکەمان گرنگییەکی تایبەتی دەبێت بۆ بووژانەوەی وڵاتەکەمان. پێشبینی دەکرێت رۆژانە نزیکەی پێنج هەزار گەشتیار بە خاڵە سنوورییەکاندا تێپەڕ بن. دەرگامان ٢٤ کاتژمێر واڵایە بۆ خزمەتکردنی گەشتیاران و ئامادەکاری تەواویشمان کردووە".
یەکێک لە گەشتیارە ئێرانییەکان بەناوی تارا وەهبانی بەم شێوەیە دوا: "لەگەڵ تورکیا خاوەن کولتوورێکی هاوبەشین. وەکو هاووڵاتییەکی ئێرانی تورکیامان زۆر خۆش دەوێت. نزیکترین شار لێمانەوە وان-ە. بۆیە ساڵانە بە مەبەستی بەسەربردنی کاتێکی خۆش و بازاڕکردن روو لەو شارە دەکەین".