07 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2020
بەغدا - AA
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند کە رێککەوتن کراوە بۆ ئەوەی مانگانە کۆبوونەوەی وەزیرانی ئۆپێک پڵەس، بە ئامانجی بەدواداچوون بۆ پابەندبوونی بەرهەمهێنەران بە بڕیاری کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێان، ساز بکرێت.
لەوبارەوە گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق، عاسم جیهاد لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵیی فەرمی عێراق ئەوەی ئاشکراکردووە کە لە کۆبوونەوەی ئۆپێک پڵەس کە دوێنێ ئەنجام درا، رێککەوتن کرا مانگانە کۆبوونەوەی وەزیرانی ئۆپێک پڵەس، بە ئامانجی بەدواداچوون بۆ پابەندبوونی بەرهەمهێنەران بە بڕیاری کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێان، ساز بکرێت.
باسی لەوەیش کردووە کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، عێراق پابەندبوونی خۆی سەبارەت بەڕێژی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمێنان دووپاتکردووەتەوە و گوتی:
"کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمێنانی ئەمجارە، کاریگەری باشی لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکان و باشبوونی ئابووری جیهان هەبووە، بەوپێیەی نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت لە ٢٠ دۆلارەوە بەرزبووەتەوە بۆ ٤٠ دۆلار".
لە سەرەتای مانگی رابردوودا، ئۆپێك و بەرهەمهێنەرانی سەربەخۆ لەسەر كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان بە ١٠ ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا رێككەوتوون.
لە چوارچێوەی رێككەوتنەكەدا کە لە مانگی رابردووە چووەتە واری جێبەجێکردنەوە، وڵاتانی ئەندام لە ئۆپێك، نۆ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا كەم دەكەنەوە.