Zana Natık Kerem
23 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2023
ھەولێر - AA
سەرچاوەیەک لە حکوومەتی عێراق رایگەیاند کە پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، مستەفا غالب بەبڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە و لە شوێنی ئەو عەلی موحسین عەلاق "بە وەکالەت" دانراوە.
سەرچاوەکە لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق ئاماژەی بەوەداوە کە محەمەد شیاع سوودانی پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، مستەفا غالب-ی لە پۆستەکەی دوورخستووەتەوە.
راشیگەیاندووە کە عەلی موحسین عەلاق لەلایەن محەمەد شیاع سوودانی لە شوێنی مستەفا غالب لە پۆستی پارێزگاری بانکی ناوەندیی "بە وەکالەت" دانراوە.
ئەم پێشھاتەیش لە کاتێکدایە، دابەزینی نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی عێراقدا، ئاستی پێوانەیی تۆمار کردووە کە ١٠٠ دۆلار لەسەرووی ١٦٥ ھەزار دینارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.