Ramal Mahmood
19 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2016
ریاز - AA
لەمیانی سیاسەتی دەستپێوەگرتنی دارایی حکوومەتی سعوودیە پێدەچێت راگرتنی ژمارەیەکی زۆری پڕۆژە کە بەبڕی ٢٦٧ ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت کاریگەری نەرێنی بکاتە سەر ئابووری وڵاتەکە.
پسپۆڕان، بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی هەڵپەساردنی گرێبەستی پرۆژەکانیان لەلایەن حکوومەتی سعوودیەوە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکان وەک گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو دوان.
بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای ئینڤێستمێنت AMAC محەممەد عمران، گوتی: "بەهۆی راگرتنی ژمارەیەکی زۆری پڕۆژەکان، زیانێکی زۆر بەر کەرتی ئابووری کەوتووە. چاوەڕێ دەکەین دوای روونبوونەوەی وردەکارییەکانی بوودجە بەرچاو روونی زیاترمان دەستبکەوێت. پێشبینی دەکەم بەشی زۆری گرێبەستی پڕۆژەکان رابگیرێن. هەڵوەشاندنەوەی پڕۆژەکان لەوانەیە ببێتە هۆی کەمکردنەوەی خەرجییەکانی حکوومەت و کەمبوونەوەی کورتهێنانی بودجەی ئەمساڵ".
سەرۆکی بەشی لێکۆڵینەوەی کۆمپانیای ئەلئستیسمار کاپیتاڵ مازن سودەیری، رایگەیاند بڕی ئەو پارەیەی کە حکوومەتی سعوودیە دەبێت بیداتەوە بە کۆمپانیاکانی خانوبەرە نزیکەی ٢١ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلارە. ئاماژەی بەوەشدا کە جگە لە کەرتی خانووبەرە حکوومەت لە زۆر کەرتی دیکەی وەک تەندرووستیش قەرزدارە، بەڵام پشکی شێری قەرزەکان بەر کەرتی خانوبەرە دەکەوێت. گوتیشی: "دانەوەی ئەو قەرزانە بەکەرتی تایبەت کاریگەری ئەرێنی دەبێت. بەڵام راگرتنی گرێبەستی پڕۆژەکان کاریگەری نەرێنی دەکاتە سەر گەشەی ئابووری".
پشکی هەرە زۆری ئابووری سعوودیە پشتی بەداهاتی نەوت بەستووە، بەمەبەستی پڕکردنەوەی کورتهێنانی بوودجە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان، سعوودیە بڕی ١٧ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکان قەرزکردووە.
سعوودیە لەمانگی ئابی رابردووەوە نزیکەی بەبڕی ٦٣ ملیۆن دۆلار قەرزی ناوخۆیی و بڕی ١٠ ملیار دۆلار قەرزی دەرەکی کردووە. لە سەرەتای ئەم مانگەش زۆربەی گرێبەستی پڕۆژەکانی راگرت کە بەبڕی ٢٦٦ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دەخەمڵێنرێن.
لەمیانی ئەو پلانەی تاکو ساڵی ٢٠٣٠ دیاریکردووە، سعوودیە دەیەوێت دیسان پشت بە کەرتی نەوت ببەستێت و نرخەکەی لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبکاتەوە. رایگەیاندبوو ساڵی پار بەبڕی ٩٨ ملیار دۆلار بوودجەکەی کورتی هێنا و پێش دەچێت ئەمساڵ بڕی کورتهێنانەکە بۆ ٨٧ ملیار دۆلار کەمببێتەوە.