Heman Hussein Yaseen
15 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2021
هه‌ولێر - AA هێمن حوسێن
بریكاری وه‌زاره‌تی كاره‌با لە حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان، کامیل قەزاز ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له‌سه‌دا ٨٤ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ته و سه‌دا ١٦ی به‌رهه‌مهێنانیش له‌لایه‌ن حكوومه‌ته و ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كه پڕۆسه‌ی به‌ستانی پێوه‌ری زیره‌ك به‌رده‌وامه و له‌ئێستاشدا، نزیكه‌ی ٧٥٠ هه‌زار پێوه‌ری زیره‌ك له كۆی یه‌ك ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار هاوبه‌ش به‌ستراوه.
له هه‌رێمی كوردستان چه‌ند وێستگه‌یه‌ك هه‌یه بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با و ژێرخانی به‌رهه‌مهێنان شه‌ش هه‌زار و ٧٠٠ مێگاواته، به‌ڵام به‌هۆی كه‌می سووته‌مه‌نی و كارنه‌كردنی ته‌واوی وێستگه‌كان، ئه‌م رێژه‌یه وه‌ك خۆی به‌رهه‌م ناهێنرێت.
بریكاری وه‌زاره‌تی كاره‌با لە حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان، كامیل قه‌زاز له چاوپێكه‌وتنێكی ئاژانسی ئانادۆڵو، ده‌رباره‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با و خواستی هاووڵاتییان له‌سه‌ر كاره‌با گوتی: ''لە هەرێمی کوردستان سەرچاوەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا جیاوازن، سەرچاوەی غازمان هەیە، سەرچاوەی ئاومان هەیە وەکو دوکان و دەربەندیخان، سەرچاوە هەیە به نەوتی رەش کار دەکات، نزیکەی ٣٥ وێستگەمان هەیە، ژێرخانی بەرهەمهێنانی کارەبا شەش هەزار و ٧٠٠ مێگاوات بەرهەمدەهێنن و له هه‌مانكاتدا، خواستی هاووڵاتییانیش له‌سه‌ر كاره‌با به‌پێی وه‌رزه‌كان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت کە له وه‌رزه‌كانی به‌هار و پاییزدا كه‌متره، به‌ڵام له هاوین و زستاندا زۆره و له‌م دوو وه‌رزه‌دا، خواستی هاووڵاتییان له‌سه‌ر كاره‌با له چوار هه‌زار و ٥٠٠ مێگاوات بۆ پێنج هه‌زار مێگاوات ده‌بێت''.
كامیل قه‌زاز له‌باره‌ی هه‌نارده‌کردن و هاورده‌کردنی كاره‌با گوتی: ''سه‌دا ١٦ی كاره‌با بۆخۆمان به‌رهه‌می ده‌هێنین، به‌ڵام سه‌دا ٨٤ی وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان له كه‌رتی تایبه‌ته‌وه به‌رهه‌می ده‌هێنن، كاره‌باش هه‌نارده‌ی هیچ وڵاتێك ناكه‌ین، به‌ڵام له توركیا بڕێك كاره‌بامان هاورده كردووه، هاوكات هه‌ندێك كاره‌باش ده‌نێرین بۆ ناوچه جێناكۆكه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، رێککەوتنێك کراوە كه بەشێک دەنێرین بەرەو حکوومەتی ناوەند و بڕەکەی بەپێی رۆژ دەگۆڕدرێت ٤٠٠ بۆ ٥٠٠ مێگاواتە و دەبێت ئەوە بزانین کە ئەم بڕە لە بەشی هاووڵاتییان نه‌نێردراوه''.
بریكاری وه‌زاره‌تی كاره‌با لە حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان، كامیل قه‌زاز له به‌شێكی دیكه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا، ئاماژه‌ی به‌پێوه‌ری زیره‌ك كرد كه ماوه‌یه‌كی زۆره پڕۆسه‌ی به‌ستانی پێوه‌ری زیره‌ك به مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی به‌هه‌ده‌ردانی كاره‌با ده‌ستی پێ كردووه و گوتی:
''لەسەدا ٥٠ دانراوە، ٧٤٠ هەزار پێوەر دانراوە تا ٣٠ی حوزەیران لە کۆی یەک ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار هاوبەش واتا ئێستا نزیكه‌ی ٧٥٠ هه‌زاره، قۆناغێکی باشمان بڕیووە، وەکو هاردوێر و سۆفت وێر کە مەبەست لە دانان و لکاندنەکەیە و لەئێستاشدا لە کۆی ئەو بڕە پێوەرەی بەستراوە، نزیکەی ٣٨٠ هەزار پێوەر لەلای خۆمانەوە دەبینین و دەتوانین ئەمپێرەکەی کەم و زیاد بکەین، دەتوانین بزانین کە هاووڵاتیی دەستکاریی کردووە یان نا، چەندین زانیاریی دیکە دەتوانین لەم پێوەرەوە وەربگرین''.
كامیل قه‌زاز گوتیشی: ''دوای به‌ستانی پێوه‌ری زیره‌ك، هه‌ندێك هه‌نگاوی دیكه هه‌یه كه دەبێت کۆدی پێوەرەکە لینکین بکرێت و پاشان بزانرێت كه ئایا دوو ماڵ تێکەڵ نەبووە، پاشان پڕۆگرامەکان كارا دەکرێت و هه‌ندێك رێكاری ته‌كنیكی هه‌یه كه كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێت''.
بریكاری وه‌زاره‌تی كاره‌با لە حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی كاریگه‌ری پێوه‌ری زیره‌ك له‌سه‌ر به‌هه‌ده‌ردانی كاره‌با گوتی: ''پێش ئەوەی ئێوەبێن، کۆبوونەوەمان هەبوو، مقارەنەیەکی نێوان پارساڵ و ئەمساڵ کرا، جیاوازییەکی زۆرمان بەدی کرد کە کارەبای بەفیڕۆچوو لەسەدا ٤٥ەوە بووە بە سەدا ٣٥، مانای بڕێک کەمبووەتەوە، ئه‌و بڕه ئەوانەن کە هاووڵاتیی بەبێ رەزامەندیی کارەبای هەبوو و دواتر پێوەری بۆ بەستراوە، ئەوانەن کە دەستکاریی پێوەری کارەبایان کردبوو، ئێستا پێوەریان بۆ بەستراوە، ئەو پێوەرانەیشی کە هاووڵاتییان دەستکارییان کردووە، ئێمە لێرەوە دەیزانین و ئەوانەیشی کە سەرپێچییان کردووە بەپێی رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکەین''.
كامیل قه‌زاز گوتیشی: ''له‌كۆی ئه‌و ژماره پێوه‌ره‌ی به‌ستراوه، نزیکەی ١٥٠ هەزار خوێندنەوەمان هەیە کە گومانمان لێی هەیە و دەبێت سەیری بکەین''.
بریكاری وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان، كامیل قه‌زاز له‌باره‌ی قه‌رزه‌كانی سه‌ر هاووڵاتییان و میكانیزمی وه‌رگرتنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاره‌با گوتی: ''قەرزەکانی سەر هاووڵاتییان، تا ئەم کاتە تەنیا لە رێگای وەزارەتی کارەباوە وەردەگیرێتەوە. سێ مانگی کۆتایی ساڵی٢٠٢٠ لەسەدا ١٥ داشکاندن هەبوو، مانگی یەکی ئەمساڵ لەسەدا ١٥ داشکاندن هەبوو، مانگی شوبات لە سەدا ١٠ بوو، مانگی ئادار لەسەدا پێنج بوو و لە یەکی نیسانەوە داشکاندن نەما، ئەم بەرنامەیە داهاتێکی باش بوو، خەڵکێکی زۆر بە دەمییەوەهاتن، ئەگەریش هاوبەشێک قەرزی زۆری لەلابێت، ئەوا دەتوانین بۆی بکەین بە قیست''.
بڕیار بوو له ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵ دابه‌شكردنی كاره‌با بدرێت به كه‌رتی تایبه‌ت و تا ئێستاش پڕۆسه‌كه ماوه‌ته‌وه و به‌گوته‌ی بریكاری وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان، كاره‌كان ته‌واو بووه و بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران نێردراوه و له‌ژێر دیراسه‌دایه و له‌مباره‌یه‌وه، كامیل قه‌زاز ده‌ڵێت ''لە بەرنامەی کابینەی نۆ بوو کە سێکتەری کارەبا باش بکرێت، یەکێک لەو چاکسازیانەیشی کە لە سێکتەری کارەبا دەکرێت ئەوەیە کە دابەشکردنی کارەبا بکرێتە کەرتی تایبەت، چونکە ئەوە سەلمێندراوە کە کەرتی تایبەت لە کەرتی حکوومی باشترە، لەبەر ئەوە حکوومەتی هەرێم بڕیاری دا کە بدرێت بە کەرتی تایبەت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لە سەرەتاوە پێنج کۆمپانیا پڕۆپۆزەڵیان پێشکەیش کرد، دواتر دوو لەوانە نەیانتوانی درێژەی پێ بدەن و به ئاره‌زووی خۆیان كشانه‌وه، سێ کۆمپانیا ماونەتەوە کە دوو لەوانە ناوخۆیین و ئەوەی دیکەیش کۆمپانیایەکی دەرەوەی هەرێمە، پڕۆپۆزەڵەکان لەلایەن ئێمەوە بەرزکراوەتەوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران و لەئێستادا دیراسە لەلای ئەوانە''.
كامیل قه‌زاز سه‌باره‌ت به كاریگه‌رییه‌كانی وشكه‌ساڵی له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با گوتی: ''کەمبوونی ئاو و وشکەساڵی زۆر کاری لەسەر بەرهەمهێنانی کارەبا نەکردووە، چونکە لەسەدا ٨٤ی وەبەرهێن دەیکات کە پشت بە سووتەمەنی دەبەستێت، ئەو سەدا ١٦ی دەمێنێتەوە، بەشێکی کەمی پشت بە ئاوی دوکان و دەربەندیخان دەبەستێت، لەبەر ئەوە کاری زۆری نەکردووەتە سەر سێکتەری کارەبا''.
بریكاری وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان، كامیل قه‌زاز له‌باره‌ی چاكسازییه‌كان له سێكته‌ری كاره‌با و شێوازی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌كانی كاره‌با گوتی: ''بابه‌تی چاكسازییه‌كان زۆره، به نموونه، نزیکەی هەزار مێگاوات خراوەتە سەر تۆڕی کارەبا و ئەوەیش لەو وێستگانەی کە کێشەیان هەبوو و لەکار وەستابوون، هەروەها وێستگەی خەبات کە لەم کابینەیە تەواو بوو کە ٣٠٠ مێگاواتە و وێستگەیەکی دیکە لەسەر غاز کار دەکات لە گەرمیان، ئەو غازەی لەگەڵ نەوت دەرهێناندا هەیە، ١٦٥ مێگاواتە و ئێستا لە تەواوبووندایە، وێستگەی دێرەلووک کە ٥٠ مێگاواتە و لە کۆتایی ئەمساڵ تەواو دەبێت، چه‌ندین پڕۆژه‌ی دیكه كه وه‌زاره‌تی كاره‌با ئه‌نجامیداوه''.