Özcan Yıldırım
20 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 21 حوزەیران 2023
ئەنقەرە – AA
لیژنەی دەستنیشانکردنی کەمترین کرێی کار لە تورکیا گەیشتە رێککەوتن بۆ ئەوەی لە ١ی تەمووزی ٢٠٢٣ەوە بە تێکڕایی کەمترین کرێی کار بکرێت بە ١٣ هەزار و ٤١٤ لیرە کە ١١ هەزار و ٤٠٢ لیرەی کرێی کەمترین کاری باج و شتەکانی دیکە لێ دەرکراو بێت.
کۆبوونەوەی لیژنەی دەستنیشانکردنی کەمترین کرێی کار لە تورکیا بە میوانداری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و بە ئامادەبوونی شاندی کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی کرێکارانی تورکیا و کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی خاوەنکارانی تورکیا ئەنجام درا.
هەریەک لە وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی تورکیا، وەدات ئشکهان؛ سەرۆکی گشتیی کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی کرێکارانی تورکیا، ئەرگیون ئاتاڵای و سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕیی کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی خاوەنکارانی تورکیا، ئۆزگور بوراک ئاککۆڵ دوای کۆبوونەوەکە بۆ میدیاکاران دوان.
ئشکهان بە سەرنج خستنە سەر ئەوەی کە لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵەوە بە تێکڕایی کەمترین کرێی کار بکرێت بە ١٣ هەزار و ٤١٤ لیرە کە ١١ هەزار و ٤٠٢ لیرەی کرێی کەمترین کاری باج و شتەکانی دیکە لێ دەرکراو بێت، گوتی: "هاوکارییەکانمان بۆ شەش مانگی رابردوو بە بەهای ٤٠٠ لیرە بۆ ئەوانەی کەمترین کرێی کار وەردەگرن بۆ شەش مانگی داهاتوو دەکرێت بە ٥٠٠ لیرە و بەردەوام دەبێت".