Zana Natık Kerem
26 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2021
ھەولێر ــ AA
عێراق لە میانی ھەفتەی رابردوودا، ١٥٥ھەزار بەرمیل نەوتی لە رۆژێکدا، ھەناردەی ئەمریکا کردووە.
میدیاکانی عێراق لەسەر بنەمای ئامارێکی ئیدارەی زانیارییەکانی وزەی ئەمریکا بڵاویانکردەوە کە لە میانی ھەفتەی رابردوودا ئەمریکا رۆژانە، شەش ملیۆن و ٧٩ ھەزار بەرمیل نەوتی لە رۆژێکدا لە نۆ وڵاتەوە ھاوردەکردووە.
بەپێی ئامارەکە لە میانی ھەفتەی رابردوودا ھەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا، کەمی کردووە و گەیشتووەتە ١٥٥ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا و ھەروەھا ھاتووە: "دوو ھەفتە لەمەوبەر، ھەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا زیادی کردبوو، گەیشتبووە ٣٠٥ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا".