03 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند: "وه‌ك توركیا رێز له داواكاری په‌نابه‌ران ده‌گرین كه له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی نوێی كۆچكردن ده‌یانه‌وێت بگه‌نه وڵاتی سێیه‌م. ناچاریش نین كه‌س به تۆپزی له توركیا بهێڵینه‌وه".
دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتا به‌ریتانیه‌كه‌ی، دۆمینیك راب، له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند كه چه‌ندین جار جه‌ختیان له‌وه كردووه‌ته‌وه وه‌ك توركیا به‌رگه‌ی لێشاوێكی دیكه‌ی كۆچبه‌ران ناگرن، گوتی: " توركیا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داوای هاریكاری له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش كرد، به‌ڵام داواكارییه‌كه‌ی توركیا به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیرا. له‌گه‌ڵ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری گرژییه‌كان له ئیدلب، گوشاری كۆچ بۆ سه‌ر توركیا زیاتر بووه. وه‌ك توركیا رێز له داواكاری په‌نابه‌ران ده‌گرین كه له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی نوێی كۆچكردن ده‌یانه‌وێت بگه‌نه وڵاتی سێیه‌م. ناچاریش نین كه‌س به تۆپزی له توركیا بهێڵینه‌وه".
له‌باره‌ی ره‌وشی كۆچبهرانیشهوه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، گوتی: "ده‌بێت دامه‌زراوه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا رێز له به‌ها هاوبه‌شه‌كانی مرۆڤایه‌تی و ئه‌ورووپا بگرن و مافه‌كانی په‌نابه‌ران بپارێزن".