Orhan Onur Gemici
20 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه سه‌ره‌ڕای لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له ١٧ی تشرینی یه‌كه‌م له‌باره‌ی ناوچه‌ی ئارام، په‌كه‌كه/یه‌په‌گه ٢٠ ده‌ستدرێژی/پێشێلكارییان ئه‌نجامداوه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا، له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه كرد كه له كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانی چاودێری و پشكنین له ناوچه‌ی گرێ سپی له رۆژهه‌ڵاتی فورات، له لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه‌وه به چه‌كی دژه تانك و چه‌كی سووك هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر و، له ئه‌نجامدا سه‌ربازێك گیانی له‌ده‌ستداوه و یه‌كێكی دیكه‌یش بریندار بووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه له چوارچێوه‌ی به‌رگری رەوا به‌رپه‌رچی هێرشه‌كه دراوه‌ته‌وه و، هاتووه ''سه‌ره‌ڕای ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ی له ١٧ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٩ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كرا، له ناوچه‌ی گرێ سپی له خۆرهه‌ڵاتی فورات، ٢٠ ده‌ستدرێژی/پێشێلكاریی له لایه‌ن تیرۆریستانی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه‌وه ئه‌نجامدراوه. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و كردانه‌ی پێشێلكارین به‌رامبه‌ر لێكتێگه‌یشتنه‌كه، دوێنێ رێگه به چوونه‌ژووره‌وه و هاتتنهدهرهوهی كاروانێكی ٣٩ ئۆتۆمبێلی درا به شێوه‌یه‌كی ئه‌منیی كه زۆربه‌یان ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری بوون بۆ ناو گرێ سپی و، برینداران و هه‌ندێ كه‌س له ناوچه‌كه گوازرانه‌وه''.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه ''داوای لێخۆشبوو‌ن له خوا بۆ ئه‌و شه‌هیده‌مان ده‌كه‌ین كه ئازار و نیگه‌رانییه‌كی قووڵی لا دروستكردووهین و، سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده، سوپای توركیا و گه‌له ئازیزه‌كه‌مان ده‌كه‌ین. شیفای به په‌له‌ش بۆ برینداره‌كه‌مان ده‌خوازین''.