Nazlı Yüzbaşıoğlu
15 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ ئه‌نجامدا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كانه‌وه ده‌ستكه‌وتووه، مەولود چاوش‌ئۆغڵو په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه.
زانیاری له باره‌ی ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه نه‌خراوه‌ته‌ڕوو.
پێشتر مەولود چاوش‌ئۆغڵو له نۆی تشرینی یه‌كه‌مدا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ مایک پۆمپیۆ ئه‌نجامدابوو بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی كه توركیا له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.