سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی کودەتای شەوی ١٥ی تەمووز گوتی: "کەسانێک لە شەوی ١٥ی تەمووز بە شێوەیەک کە رووبەڕووی مەرگ بوونەوە وھاتنە سەر شەقامەکان و شەرەفی شەھادەت و کەم ئەندامیان پێی بەخشرا. ئەمان پیتەکانی ناویان بە زێر لە مێژوو نووسرایەوە. بڕوا بکەن ئەمە پلەیەکە کە بە ئاسانی لە خەبات لە پێناوی نیشتمان بەدەست نایەت".
ئەردۆغان لە کۆبوونەوە مێژوویی "دیموکراسی و شەھیدان" لە گۆڕەپانی یەنیکاپی شاری ئیستانبوڵ بە بەشداری پێنج ملیۆن کەس گوتارێکی پێشکەش کرد.
ئەردۆغان راشیگەیاند کە کۆبوونەوەی جەماوەریی لە گۆرَەپانی یەنیکاپی بە بەشداری گشت لایەنەکان دوژمنانی تورکیای خەمبار کردووە. گوتیشی: "ئێستا لێرەدا لەگەڵ سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا، سەرۆکوەزیران، سەرۆکی گشتی جەھەپە، سەرۆکی گشتی مەھەپە و ھاووڵاتیانی ٨١ پارێزگا لە ھەموو بۆچوونێکی جیاواز لە گۆڕەپانی یەنیکاپی کۆبووینەوە. باوەڕ بکەن ئەو دیمەنە ھەروەکو بەیانی رۆژی ١٦ی تەمووز دوژمنانی تورکیای خەمبار کردووە".
ئەردۆغان راشیگەیاند کە کۆبوونەوەی جەماوەری یەنیکاپی نیشاندەری ئەوەیە کە تورکیا ھەنگاو بەرەو ئامانجەکانی ٢٠٢٣ دەنێت بەم پێیەش گوتی: ''ئەم دیمەنە بەڵگە و نیشاندەری ئەوەیە کە ئەوانەی چاویان لە تاکە بەردێکی ئەم نیشتمانەیە، دەبێت باجەکەی بدەن. ئەم دیمەنە نیشاندەر و بەڵگەی ئەوەیە کە تورکیا بە ئامانجەکانی ساڵی ٢٠٢٣ی دەگات. لەدوای ئەمەوە دەزانن کارمان چییە؟ ئیتر دەبێت بچینە سەروو ئاستی شارستانیەتیە ھاوچەرخەکانەوە''.
ئەردۆغان زیاتر گوتیشی: "کەسانێک لە شەوی ١٥ی تەمووز بە شێوەیەک کە رووبەڕووی مەرگ بوونەوە و ھاتنە سەر شەقامەکان و شەرەفی شەھادەت و کەم ئەندامیان پێی بەخشرا. ئەمانە پیتەکانی ناویان بە زێر لە مێژوو نووسرایەوە. بڕوا بکەن ئەمە پلەیەکە کە بە ئاسانی لە خەبات لە پێناوی نیشتمان بەدەست نایەت".
سەرکۆماری تورکیا لەبارەی بڕیاری ھێنانەوەی بڕیاری لەسێدارەدان گوتی: "سەروەری بە دڵنیایی و بێ مەرج ھی گەلە. بەم پێیەش ئەگەر گەل ئەم بڕیارە بدات، بێگومان پارتە سیاسییەکانیش پابەندی ئەم بڕیارە دەبن".
ئەردۆغان راشیگەیاند کە پەرلەمانی تورکیا بڕیار لەسەر ھێنانەوەی لەسێدارەدان دەدات. گوتیشی: ''لە ئێستادا سەرۆکی گشتیی پارتە سیاسییەکانمان لێرەن. داواکارییەکەی ئێوە دەزانن. لەبەر ئەوەی رابەرایەتی بێ ھیچ مەرجێک ھی گەلە، لەبەر ئەوەی ئێوە داوای سزای لەسێدارەدانتان کردووە، ئەو لایەنەی کە بڕیار لەوە دەدات، پەرلەمانی تورکیایە. دوای ئەوەی کە پەرلەمان لەو بارەیەوە بڕیاری دا، ئەو ھەنگاوەی کە دەنرێت ئاشکرایە''.
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغانگوتیشی: "ئێوە لە شەوی ١٥ی تەمووز ژێر دەستیتان قبوڵ نەکرد و چوونە پێش تانکەکان و فڕۆکە و ھێلیکۆپتەرەکان. ھەروەکو لە سروودی سەربەخۆیی ئاماژەی پێ کراوە سینگتان کردە قەلغان و جەستەتان لە پێش تانکەکان دانا".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاشکرای کرد کە دوژمنان بەھۆی ھەوڵی کودەتای ١٥ی تەمووزەوە تورکیا بروخێنن. گوتیشی: "١٥ی تەمووز بە دۆستانمانی نیشان دا کە تەنھا ھێرشێک نەبوو بۆ سەر سیاسەت و ئابووری و دیپلۆماسی وڵات، لە ھەمان کاتدا بەھێزبوونمانی بەرامبەر ھەوڵە سەربازییەکان و دەرنەچوونمانی لە رێڕەوەکە و نەڕوخانمانی نیشان دا. لە ھەمان شەودا ئەو دوژمنانەی دەستیان کرد بە روخاندنی تورکیا، رۆژی دواتر بە بینینی سەختی ئەم کارە بەخەبەر ھاتنەوە".
ئەردۆغان لە درێژەی وتارەکەیدا گوتی: ''دامەزرێنەری کۆمارەکەمان غازی موستەفا کەمال، لە ساڵی ١٩٢٠دا کە ئیزمیر و ئیستانبوڵ و بەشێکی زۆری خاکی وڵات داگیرکرابوو، دەیگوت 'گەلەکەمان زۆر گەورەیە، با بەھیچ شێوەیەک نەترسین. ئەو سووکایەتی و کۆیلایەتییە قبوڵ ناکرێت'. بەڵام پێویستە ئەوە لە گەلەکەمان بپرسرێت 'ئەی گەلەکەم ئێوە بە رسوایەتی و کۆیلایەتی رازین؟'. من دەزانم وەڵامی گەلەکەم چی دەبێت. لێرەدا جارێکی دیکە دەپرسم. دوای موستەفا کەمال بە ٩٦ ساڵ لەگۆڕەپانی یەنیکاپی، ھەمان پرسیار لەئێوە دەکەم. ئەی گەلەکەم، ئێوە بە رسوایەتی و کۆیلایەتی رازین؟ بابەتەکە ئەمەیە. ھەرگیز ھیچ کەسێک ناتوانێت ئەم گەلە بکاتە کۆیلە''.
سەرکۆماری تورکیا ئاشکراشی کە ئەوان ئەو ھێزانە دەناسن کە دەستیان لە پشتی کودەتای ١٥ی تەمووز ھەبووە لەمبارەیەوە گوتیشی: ''ئەندامانی رێکخراوە تیرۆریستیەکان ھەندێکیان لە دادگا چاوەڕێی چارەنووسیانن، ھەندێکیان لە گرتووخانە سزاکەیان بەسەردەبەن، ژمارەیەکیشیان لە گۆڕدا لێپرسینەوەی کۆتاییان لەگەڵدا دەکرێت. ئێمە زۆر باش ئەو ھێزانە دەناسین کە لە پشتیانەوەن. کە کاتی خۆی ھات لێپرسینەوە لەگەڵ ئەوانیشدا دەکەین''.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوە دا کە دەبێت بە باشی ھەڵسەنگاندن بۆ ئەنجامدەرانی ئەو ھەوڵەی کودەتا بکرێت. بەم پێیەش گوتی: "گەلی ئازیزم، ئێمە وەک گەل و دەوڵەت، دەبێت ھەوڵی کودەتای ١٥ی تەمووز جوان شڕۆڤە بکەین. نەک تەنھا ئەوانەی کە ھەوڵی کودەتایان ئەنجامداوە بەڵکو دەبێت بە باشی ھەڵسەنگاندن بۆ ئەو ھێزانەش بکەین کە لە پشتی ئەمانەوەن".
لە لایەکی دیکەش ئەردۆغان لەبارەی داخستنی ئامادەییە سەربازییەکان گوتی: ''حکوومەت سەبارەت بە داخستنی ئامادەییە سەربازییەکان روونکردنەوەیەکی دا. ژمارەیەک لە سەربازانی پێشوو گوتیان کە ئەمە دروست نییە. منیش ئێستا لێرەوە پێیان دەلێم ئەو فەتۆچییانەی کە لەو ئامادەییانە پەروەردەکرابوون ئەم کارەیان ئەنجامدا. ئێستا ئێمەش دەڵێین: خوێندنگە جەنگییەکانمان رادەگیرێن. لە ھەموو ئامادەییەکانمانەوە با دەرچووان بێن بە ئاسانی بچنە ئەم خوێندنگایانە. بۆچی ھەمووی یەک جۆر بێت، با لە ھەموویەوە خوێندکاران بچنە ئەوێ. چ پەروەردەیەک لە ئەکادیمیاکانی جەنگ و خوێندنگە جەنگییەکان پێشکەش دەکرێت، با لەوێ پێشکەش بکرێت''.
ئەردۆغان لە درێژەی وتارەکەیدا گوتی: "روحی ئەو برایەتی و بەیەکەوەییەی بەدەستمان ھێناوە، پێویستە بە باشترین شێوە ھەڵیبسەنگێنین. لە پێناو بەھێزتر و ئاسوودەتر لە ١٥ی تەمووز و بونیاتنانی تورکیا، پێویستە ئەمە بۆ مێژوویەک بگۆڕین. پێویستە ویژدانی مێژووی نزیک و ئەو کێشانەی لە بیرەوەریمان نیشانەی پرسیار دروست دەکات، دووبارە تاوتوێی ئەو رووداوە ئاڵۆزانە بکەین و گفتوگۆی کەموکوڕییەکان و ھەڵەکان بکەین. ھەروەھا پێویستە سەرلەنوێ لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانی چالاکی چەتەی ناپاکی فەتۆ لە نێو ھێزەکانی سوپای تورکیا بکەین".
ئەردۆغان گوتیشی: ''لێرە بەدواوە ئیتر زۆر بە باشی لێکۆڵینەوە لە ھەموو ئەوە دەکەین کە کێ لەخوارمانەوەیە، کێ لە کوێیە. لەوە دەکۆڵینەوە کە لەدەزگای دادوەریدا کێ ھەیە و دەیانکەینە دەرەوە. ئەگەر پێویست بە زیندان بکات دەیانخەینە زیندان بۆ ئەوەی سزاکەیان وەربگرنئ ێستاشی لەگەڵدابێت کەسانێک ھەن کەناوی ئەوان دەھێنن، ئەوانەی کە فەتحوڵڵاچییەکان ناناسن پێویستە بزانن کە فەتۆ کێیە. رێکخراوی فەتحوڵڵاچییەکان کێن. دەزانین کە ئەو یارییە ئەو سیناریۆیەی ئەوان زۆر زیادەرۆیی تێدایە، ھەڵبەت ناچارین تەواوی ئەندامانی ئەو رێکخراوە لە رەگەوە لە دام و دەزگاکانمان نەھێڵێن و دەریان بھێنین، بەلام ئەگەر تەنیا بەمە بوەستین ئەوە لاواز دەبین بەرامبەر بە ڤایرۆسی ھاوشێوەی ئەو رێکخراوە".
ئەردۆغان لەبارەی دووبارە دارشتنەوەی میدیا و رێکخرا و دەزگاکان گوتی: ''پێویستە ھەموو ئەو میدیا، جیھانی کار، سیاسەتەی کە ئەم رێکخراوەی بەشێوەیەکی نایاسایی و بەھێزێکی نایاسایی ویستوویەتی دیزاینی بکاتەوە، ئێمە سەرلەنوێ دایبڕێژینەوە. پێویستە ھەموو ئەو ھەستیارییە ئاینییەی لەلای گەلەکەمان ھەیە لە ناوخۆی وڵات، ئەو میھرەبانییە ئەو باشی و ھەستی ھاوکارییە کە بە خراپ بەکاریان ھێناوە، ھەمووی بۆ گەلەکەمان بگەڕێنینەوە. با ھیچ کەس نیگەرانی داخستنی بەشە ناوخۆییەکان، خوێندنگەکان و خانەکان نەبێت. ئەگەر پێویست بکات دامەزراوەکانی دەوڵەت یان رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، بەشێوەیەکی باشتر و بەزیاترەوە ئەم بۆشاییە پڕدەکەنەوە. لە دەرەوەی وڵاتیش ئەو توانایانەی بە بەکارھێنانی ناو و پێگەی وڵاتەکەمان بەدەستیان ھێناوە، بۆ گەلەکەمان دەگەڕێنینەوە. لەدوای راگەیاندنی باری نائاسایی لەلایەن حکوومەتەوە، لەچوارچێوەی دەسەڵاتەکانیدا ھەنگاوی زۆر باشی لەو بارەیەوە نا، بەردەوامیشە لەسەریان''.
ئەردۆغان لەبارەی بەردەوامی کۆبوونەوەی جەماوەری تورکیا گوتی: ''بە ھەموو تورکیا دەڵیم کە شەوی چوارشەممە ئیشائەڵڵا خاڵی کۆتایی دادەنێین و کۆتایی پێدەھێنین''.
ئەردۆغان جەختی لەوە کردەوە کە ئیرادەی گەلی تورکیا بەسەر ئەم ھەوڵەی کودەتا سەرکەوتووە و گوتیشی: "لە کۆتاییدا ئیرادەی میللەت، ھێزی شەھیدەکانمان سەرکەوت، ھەر بۆیەش ھەر تاکێکی میللەت ئازادە لەو بڕیارەی کە دەیدات، ئێمە پارێزگاری لە بیروڕایی ھەموو تاکێک دەکەین، ھەموو کات بیروڕای میللەت مایەی خێر و خۆشی بووە، ١٥ ی تەمووز شۆکێکی زۆر گەورەی ژیانیان بوو، ئیدی کاتی ئەوە ھاتووە ھەموو کەس دان بە راستییەکان بنێت".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆتایی وتارەکەیدا گوتی: ''شەوی ١٥ی تەمووز ھاوکات لەگەڵ تورکیادا، لە ئەڵمانیا، فەرەنسا، بریتانیا، بەلجیکا، ھۆڵەندا، ئەمریکا و لەھەر شوێنێکی دیکە تورکێک ھەبووبێت، دڵی بۆ ئێمە لێیداوە. لێرەوە سوپاسیان دەکەم. دەزانم ئەوان بەھۆی گێچەڵی میدیای خۆرئاواوە رۆژگارێکی ناڕەحەتیان تێپەڕاندووە. ویستم لەرێگەی ڤیدیۆ کۆنفەرانسەوە پەیوەندی بە ئەڵمانیاوە بکەم، نەیانھێشت. بڕیارێکی نێگەتیڤیان دا. کوا دیموکراسی؟ بەڵام رێگەیان بەوانەی قەندیل دا ڤیدیۆ کۆنفرانس بکەن. ھەرچییەک بێت داھاتوو وەک ئەوە نابێت کە ئەوان دەیخوازن. زۆر خراپ گورزیان بەردەکەوێت. با ئەو تیرۆریستانە بەخێو بکەن، لە داھاتوودا پێیانەوە دەدەن''.
news_share_descriptionsubscription_contact



