Abdullah Shukur
16 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 17 حوزەیران 2018
کابول - AA
لە دوای بەستنی ئاگربەست لە ئەفغانستان، لە ئاکامی ھێرشێکی خۆکوژی لەکاتی جەژنە پیرۆزەی نێوان سوپای ئەفغانستان و تاڵیبان ٢٠ کەس کوژران.
گوتەبێژی ویلایەتی نانگەھار، عەتائوڵا ھۆگیانی بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە ھێرشبەرە خۆکوژەکە لەکاتی رێوڕەسمی جەژنە پیرۆزەی نێوان سوپای ئەفغانستان و تاڵیبان لە شارۆچکەی روداتی سەر بە ویلایەتی نانگەھار خۆی تەقاندووەتەوە.
ھۆگیانی راشیگەیاند کە ٢٠ کەس لە ئاکامی ھێرشەکەوە کوژراون و ١٦ کەسیش برینداربوون.
ناوبراو راشیگەیاند کە لەو ھێرشەدا خەڵکی سڤیلیش کراوەتە ئامانج.
تاکو ئێستا ھیچ لایەنێک بەپرسیارێتی ھێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە.
بڕیاری ئاگربەست
سەرۆکی ئەفغانستان، ئەشرەف غەنی لە ٢٠ حوزەیرانی رابردوو ئاگربەستی کاتی بەرامبەر تاڵیبان راگەیاند و لە بەرامبەر ئەمەش تاڵیبان ئاگربەستی بۆ ماوەی سێ رۆژ بە درێژايی رۆژەکانی جەژن راگەیاندبوو.