Rewa Mahmut Hasan
13 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2016
مووش
لە مووش زوبەیر باکری ١١١ ساڵ، لەگەڵ ٧ منداڵ و ١١٠ نەوەی خۆیدا جەژن دەکات.
زوبەیر باکر لە گوندی کەپەنک سەر بە شاری مووش، دەژی و بۆ ئەم جەژنە لەگەڵ ٧ منداڵ و ١١٠ نەوەی خۆی پێکەوە خۆشی جەژنیان تێپەردەکەن.
باکر لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژە بەوە دەکات ئەو لە جەژنی قورباندا لەگەڵ منداڵ و نەوەکانیدا پێکەوەن و خۆشحاڵە لەگەڵیان، هاوکات باس لەوەدەکات کە جەژن هێمای ئاشتی و برایەتی و پێکەوەژیانە.
ئهو باس لەوە دەکات کە ١٣ ساڵ لەمەوپێش هاوسەرەکەی بەناوی نەزیرە باکر کۆچی دواییکردووە و پاش ئەوەی ٧٦ ساڵ پێکەوە بوون و گوتی:
''لەگەڵ هاوسەرەکمدا ٧٦ ساڵ پێکەوە سەرمان خستە سەریەک سەرین، بەڵام دوای هاوسەرهکەم لەگەڵ منداڵەکانم و نەوەکانمدا دەژیم .٧ منداڵ و ١١٠ نەوە و ٥ نەوەی نەوەم هەیە. ئەوان باش ئاگایان لەمن دەبێت، ٧٦ ساڵ هیچ دڵی هاوسەرەکەم نەشکاند، بەخۆشییەوە پێکەوە دەژیاین. یەکتریمان خۆشدەویست''.