Zana Natık Kerem
06 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2018
ئیسلام ئاباد ــ AA
وەزیری ناوخۆی پاکستان، ئەحسەن ئیقبال دوای کۆبوونەوەیەک لە شاری ناروواڵ باکووری رۆژھەڵاتی ھەرێمی پەنجاب رووبەڕووی ھەوڵێکی تیرۆرکردن بوویەوە.
بە پێی کەناڵی جیۆ نیوز، فەرماندەی پۆلیسی شاری ناروواڵ، عومران کشور رایگەیاندوو کە ٣٠ی گوللـە لە لایەن گەنجێکەوە ئاراستەی ئۆتۆمبێلی وەزیری ناوخۆی پاکستان، ئەحەسەن ئیقبال کراوە کە بە ھۆیەوە بریندار بووە.
بە پێی راپۆرتەکانی پۆلیس، ئەنجامدەری ھێرشەکە دەستگیرکراوە کە تەمەنی لە نێوان ٢٠ بۆ ٢٢ ساڵە
تا ئێستا پۆلیس ئەو ھۆکارەی ئاشکرا نەکردووە کە بە ھۆیەوە گەنجەکە ھێرشەکەی ئەنجامداوە.