Esat Fırat,Turgut Alp Boyraz
06 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2019
قودس - AA
جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له سووریا په‌یوه‌سته به هه‌ندێک مه‌رجی پێشوه‌خته و هیچ به‌روارێك دیاری نه‌كراوه بۆ كشانه‌وه‌كه.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی هارێتز، بۆڵتن پێش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو بۆ رۆژنامه‌نووسان دواوه و، رایگه‌یاندووه كه كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له سووریا په‌یوه‌سته به‌وه‌ی توركیا گه‌ره‌نتی ئاسایشی "جه‌نگاوه‌ره كورده‌كان" بكات كه مه‌به‌ستی یه‌په‌گه بووه، له‌گه‌ڵ شكستهینانی داعش.
بۆڵتن ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه واده‌ی كشانه‌وه‌كه به‌پێی بڕیاره سیاسییه‌كان ده‌بێت.
ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رنجه ئه‌و لێدوانانه‌ی بۆڵتن پێچه‌وانه‌ی لێدوانی پێشووی تره‌مپه بۆ كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانیان له سووریا.
راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆڵتن، كه دوێنێ ئێواره به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له سووریا سه‌ردانی ئیسرائیلی كرد، له فڕۆكه‌خانه‌ی بن گۆریۆن رایگه‌یاندبوو: "هه‌ڵویستی ئه‌مریكا نه‌گۆڕاوه دژ به به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن رژێمی سووریاوه".