پاریس
ھەڵبژاردەی تورکیا لە یاری پاڵەوانیەتی یۆروی ٢٠١٦، بە ئەنجامی ٠-١ بەرامبەر بە ھەڵبژاردەی کرواتیا دۆڕا.
یارییەکە لە یاریگای پارس دێس پرێنسس لە شاری پاریسی پایتەختی فەڕەنسا ئەنجامدرا و لە خولەکی ٤١ دا یاریزانی کرواتی لوکا مۆدریک گۆڵێکی بۆ ھەڵبژاردەی وڵاتەکەی تۆمار کرد.
ھاوکات لە گێمی دووەمی یارییەکە ھەڵبژاردەی تورکیا دەرفەتی زۆری لەدەستدا و بەم پێیەش یارییەکەی بە ئەنجامی ٠-١ لەبەرژەوەندی ھەڵبژاردەی کرواتیا کۆتای ھات.
بەم پێیەش تورکیا لە یەکەم یاری خۆی ھیچ خالێکی بەدەست نەھێنا و کرواتیاش سێ خاڵی بەدەستھێنا.