Mazın Asad
09 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 12 حوزەیران 2016
دیاربه‌كر
سزای 15 ساڵ بەندکردن بۆ ئه‌و تۆمه‌تباره دەکرا كه ته‌قه‌ی له گۆرانیبێژی شاری دیاربه‌كر موتڵو كایا كردبوو و به قورسی برینداری بوو.
له دانیشتنی هۆبەی دووی دادگای سزای قورسی دیاربه‌كر، تۆمه‌تبار وه‌یسی ئه‌رجان ئاماده بوو. داواكاری گشتی له دانیشتنه‌كه‌دا به تۆمه‌تی "هه‌وڵدان بۆ كوشتنی مرۆڤ به ئه‌نقه‌ست" داوای سزادانی ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی كرد.
وه‌یسی ئه‌رجان له دانیشتنه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له رووداوه‌كه‌دا به مه‌به‌ستی كوشتن جموجۆڵی نه‌كردووه و راشیگه‌یاند كه موتڵو كایا هه‌میشه جنێوی ده‌دا.
خه‌دیجه ده‌میری پارێزه‌ری كایا رایگه‌یاند كه به‌پێی ئه‌و راپۆرته‌ی نه‌خۆشخانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاتاتورك ئه‌نقه‌ره ناردوویه‌تی سه‌دا 96 موتڵو كایا سه‌قه‌ت ده‌مێنێته‌وه.
ده‌میر گوتیشی: "كایا ژیانێكی سه‌خت به‌سه‌ر ده‌بات و له‌مه‌ودواش به‌م شێوه‌یه درێژه به ژیانی ده‌دات. موتڵو كایا ئیتر ناتوانێت گۆرانی بڵێت و بگه‌ڕێتەوە و ره‌نگه به ته‌واوی نه‌توانێت قسه بكات. ئه‌م دۆخه له مردنیش خراپتره. به‌و هۆیه‌وه بێجگه له حوكمدانی تۆمه‌تباره‌كه داوای درێژه‌دان به زیندانیكردنی ده‌كه‌م".
دواتر ده‌سته‌ی دادوه‌ر به تۆمه‌تی "هه‌وڵدان بۆ كوشتنی مرۆڤ به ئه‌نقه‌ست" سزای 14 ساڵ و هه‌روه‌ها به تۆمه‌تی "هه‌ڵگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت" سزای ساڵێكیشی به‌سه‌ر تۆمه‌تبار وه‌یسی ئه‌رجان سه‌پاند.
جێگه‌ی باسه موتڵو كایا له 18ی ئایاری 2015 پێش به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆن، له شارۆچكه‌ی ئه‌رگانی له دیاربه‌كر له ماڵه‌كه‌یدا له لایه‌ن وه‌یسی ئه‌رجان ته‌قه‌ی لێكرا و به‌هۆیه‌وه بریندار ببوو.